چاودێرێك
حزبه كورديه‌كان تێكه‌ڵه‌يه‌كن له دۆستايه‌تى و ململانێى سياسى، هه‌ندێ نێوانی ئه‌و حزبانه گه‌شتووه و ده‌گاته ئاستى پيلان دانان له دژى يه‌كتر، هه‌ندێك جاريش پيلانگێڕی دژ به‌یه‌ك به ئاگادارى یان هاوبه‌شی له‌نێوان چه‌ند حێك دژ به‌حزبێكی تر به‌ڕێوه ده‌چێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
چه‌ند ساڵێكه ململانێیه‌كی توند له نێوان پارتى، و چه‌ند به‌رپرسێكى ده‌زگاى زانيارى و دژه تيرۆرى يه‌كێتىدابوونی هه‌يه، به‌رپرسانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی یه‌كێتی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژايه‌تى پارتيان ده‌كرد، تا گه‌شته ئه‌وه‌ی له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعشدا سه‌ردانی ئه‌مریكایان كرد و له‌وێ به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یانگوت نابێ چه‌ك بدرێت به‌پێشمه‌رگه، هۆكاری ئه‌و داواكارییه‌شیان ئه‌وه‌بوو، كه‌بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بوو.
ململانێی نێوان ئه‌و باڵه له‌یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا، تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، به‌ڵام زۆرتر له‌هێرشی راگه‌یاندندا خۆی ده‌بینییه‌وه تا دواجار گه‌يشته قۆناغى 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017، و به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركوك و ته‌سلیمكردنی به‌حه‌شدی به‌شه‌عبی، له‌دوای داگیركردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی بۆخۆیان ئاشكرایان كرد، كه‌باڵێكی یه‌كێتی كه‌ركوكی ته‌سلیم به‌حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌و له‌ناو ئه‌وانیشدا، ناوی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌سه‌رپه‌رشتیاریی ته‌سلیمكردنه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌هات.
هه‌ر له‌سه‌رو به‌ندی ته‌سلیمكردنی كه‌ركوك، زانیارییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یان به‌گوێی هه‌مواندادا، كه ئه‌و باڵه ده‌یانه‌وێ هاوكاریی حه‌شدی شه‌عبی بن بۆ گه‌شتنه هه‌ولێر، ئه‌و رێككه‌وتنه‌شیان له‌ناو خۆیاندا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی 31 ی ئابی 1996 باسكردبوو، بۆیه چۆنیه‌تی پیلانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه‌شیان به‌هه‌مانشێوه داڕشتبوو.
له 31 ی ئابدا كاتێك هێزه‌كانی پارتی به‌هاوكاریی عێراق یه‌كێتیان له‌هه‌ولێر ده‌كرد، به‌شێك له‌حزبه سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ئاگاداركرابوونه‌وه، كه‌هێرشه‌كه مه‌ترسیی بۆ ئه‌وان دروست ناكات، به‌ڵكو بریتییه له‌شه‌ڕی ده‌ركردنی یه‌كێتی، ئه‌نجامیش هه‌روابوو، هێرشه‌كه ته‌نها يه‌كێتى ئه‌و حزبانه‌ى گرته‌وه كه‌له به‌ره‌ى يه‌كتێىدا شه‌رى پارتيان ده‌كرد، ئه‌گينا حزبه‌كانى تر سه‌لامه‌ت بوون.
له‌ڕووداوی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 شدا هه‌مانشت به‌دیده‌كرێت، كه‌پیلانه‌كه به‌حسابی ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی بۆ لێدان و ده‌ركردنی پارتی بووه له‌و شاره، چونكه ئه‌وه‌ى تێبنى ده‌كرێت هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ى كه نه‌يارى پارتىن، تا ئێستا بێ گرفت له شارى كه‌ركوكن، له‌وانه كۆمه‌ڵى ئيسلامى تا ئه‌مڕۆش باره‌گاكه‌ى له شارى كه‌ركوكه كراوه‌یه، تا ئێستاش تووشى هیچ گرفتێك نه‌بووين، هه‌ندێك له‌وانه‌ی نزیكی كۆمه‌ڵی ئیسلامین، واى بۆ ده‌چن كه هۆكارى توش نه‌بوونی ئه‌و حزبه به‌گرفت له‌وشاره‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له ئه‌نجومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵام به پێى هه‌ندێك لێكدانه‌وه، ئاماژه‌ی ڕوون هه‌ن، كه زۆر پێش روودانی كاره‌ساته‌كه، كۆمه‌ڵ له‌و پیلانه ئاگاداركرابێته‌وه‌و به‌ڵێنی پێدرابێت هیچ خه‌ته‌رێك بۆ سه‌ر ئه‌وان نابێت، بێده‌نگی كۆمه‌ڵیش له‌و پیلانه، هۆكاریی ئه‌و ململانێ بووه كه‌پێشتر له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یبووه.
به‌پێی لێدوانی كادر‌و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ، پارتى ديموكراتی كوردستان له‌ساڵى رابردوودا، به هه‌موو شێوه‌يه‌ك كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئازارداوه، ديارترين كارێك كه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵى ئيسلامىش كرابێ وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، ده‌ستگيركردنى دوو كادير و ناوهێنانیان بوو به‌تیرۆرست، هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه‌ى به‌رده‌وامى كاديرانى پارتى بووه له‌كۆمه‌ڵ كه‌ره‌وانه‌ی ئه‌و ديو دێگه‌ڵه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و كارانه‌و تا ئاستێك ته‌سلیم بوون و موعجیب بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌خیتاب و هوتافاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و ئه‌و حزبه‌ی به‌ته‌واوی پچڕاند و ساردی زۆری له‌نێواندا دروستكردن، دواجاریش نه‌یارانی پارتی توانیان كه‌ڵك له‌و ساردییه وه‌ربگرن، و وا ده‌خوێنرێته‌وه، كه‌باڵه تونده‌كه‌ی یه‌كێتیش به‌رانبه‌ر به‌پارتی كه‌ڵكی له‌و ساردییه وه‌رگرتبێت.
بۆ نمونه، له‌دواى ده‌ستگيكردنى دوو كادره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ، بۆ يه‌كه‌م جار پافێل تاڵه‌بانى سه‌ردانى على باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ده‌كات، ئه‌و سه‌ردانكردنه‌ش هه‌ر ئه‌وكات بۆ زۆرێك له خه‌ڵك جێگاى پرسياربوو، چونكه كۆمه‌ڵى ئيسلامى مێژووى دۆستايه‌تى له‌گه‌ڵ پافێڵدا نه‌بوو جگه له مێژووى خوێن نه‌بێت، كه تيرۆركردنى عبدالله قه‌سرى به‌ده‌ستى پاڤێل ده‌زاندرا له لايه‌ن كۆمه‌ڵى ئيسلامىیه‌وه، دواى ماوه‌يه‌كیش له سه‌ردانى پاڤێل ديسان بۆ جارى يه‌كه‌م و به‌شێوه‌يه‌كى ئاشكرا، لاهور شێخ جه‌نگى بۆ جارى يه‌كه‌م سه‌ردانى ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كرد.
به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ردانى دوو به‌رپرسى ئه‌منى یه‌كێتی، بۆلاى ئه‌ميرى كۆمه‌ڵ په‌يامى خۆىی هه‌يه، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه كه‌خاڵى هاوبه‌شيان نه‌بوو مێژووێكيشيان نيه له كارى سياسى پێكه‌وه، هه‌ر ئه‌وكاتیش خه‌ڵكێك پێی وابوو سه‌ردانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌يامه بده‌ن به پارتى، كه‌ئه‌وان پشتيوانى له كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ببن به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ريان.
به‌ڵام دوای ڕووداوى 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 و ته‌سلیم كردنی كه‌ركوك به‌حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن بافڵ و لاهوره‌وه، هه‌روه‌ها بێ ده‌نگی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و ڕووداوه و مانه‌وه‌ی باره‌گاكانی به‌سه‌لامه‌تی و به‌بێ كێشه، چاودێرانی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منیانه‌ی یه‌كێتی و پێیان وایه هه‌ر له‌وكاته‌وه ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌پیلانگێڕیدابوون دژ به‌پارتی، و هه‌وڵیانداوه لایه‌نه‌كانی تر له‌وه تێبگه‌یه‌نن كه‌هه‌رچی ڕوویدا زیانی بۆ ئه‌وان نابێت و شه‌ڕی پارتییه.
بێگومان له‌نێوان لایه‌نه‌كانیشدا ره‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرنگ بووه بۆ یه‌كێتی، چونكه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵ تۆمه‌تباره به‌نزیكی له‌ئێران، هێشتاش له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا، زۆر سه‌ركرده‌و كه‌سی بڕوا توند به‌رانبه‌ر به‌شیعه بوونی هه‌یه، له‌وانه كه‌سێكى وه‌ك دڵشاد گه‌رميانى، كه‌به‌سه‌له‌فيه‌كى جيهادى توند ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ماوه‌يه‌كى زۆر ئێران داڵده‌ى داوه و پاراستویه‌تی، هێشتاش گه‌وره‌تربوونی هه‌ژموونی شیعه به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌هلی سوننه ده‌بینێت، هه‌موومان بينيمان له چه‌ند ساڵى رابردوو كاتێك شيعه ويستيان بێنه‌وه ناوچه‌كانی گه‌رمیان، خۆى و چه‌ند كه‌سێك خواردنیان بۆ پێشمه‌رگه ئاماده كرد بوو، سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانيان كرد، دوايان له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌كه كرد به هيچ جۆرێك پاشه كشه نه‌كه‌ن له‌و ناوچانه.
گه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وانه، له‌جێی خۆی نییه، یان گومانن و هیچی تر، جێی خۆیه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێستاش روونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی :
- بۆچی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ ده‌كات، و سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی نزیكی پارتی نه‌كرد ؟ كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بۆ چ ئامانجێك بووه ؟ بافڵ به‌چ ناونیشانێك پێشوازی لێكرا.
- سه‌ردانی لاهور بۆچی بوو، ئه‌و ئامانجی چی بوو ؟ چ شتێك كۆمه‌ڵ و لاهور ده‌به‌ستێت به‌یه‌كه‌وه ؟ چ خاڵێكی هاوبه‌شیان له‌نێواندا هه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌زگاكه‌ی ئه‌و به‌درێژایی مێژووی خۆی كاری له‌سه‌ر به‌تیرۆرست ناساندنی ئیسلامییه‌كان كردووه ؟
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ بێده‌نگه له‌هێرشی حه‌شد ؟ چۆنه باره‌گاكانی ئه‌و سه‌لامه‌تن له‌كه‌ركوك ؟