نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخی کوردستان و کرژییەکانی ئەو دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا کرا. بارزانی دەڵێت “هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك خواستی دروستكردنی گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتن نییه و خۆی له‌م كارانه پاراستووه”.
رۆژی دووشه‌ممه 30-10-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا و سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دۆستایه‌تیی وڵاته‌كانیان بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و نیگه‌رانی خۆشیان به‌رامبه‌ر گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی. جه‌ختیان كرده‌وه، كه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی بارودۆخه‌كه و چۆنیه‌تیی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژیانه‌یه.
هەردوو باڵیۆزی فەرەنسا و ئەڵمانیا، پاڵپشتیی خۆیان بۆ بوونی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا به شێوه‌یه‌ك بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه به‌ریه‌ككه‌وتن و گرژی سوودی بۆ هیچ لایه‌ك نابێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی سیاسیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشیان كرده‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو باڵیۆزانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له عێراق و دۆستایه‌تی و پشتگیرییه‌كانی وڵاته‌كانیانی كرد، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌و گرژییه روونه‌دات. دەشڵێت “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن دووپات كردووەته‌وه، به‌ڵام به‌غدا رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی به‌كارهێنا و بەهۆیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت”.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی بۆ فشار خستنەسه‌ر به‌غدا به مه‌به‌ستی هاتنه سه‌ر مێزی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان به پێویست زانی”. خەختیشی کردەوە، کە هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك خواستی دروستكردنی گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتن نییه و خۆی له‌م كارانه پاراستووه.
تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.