تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌رپرسی ژوری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆستی پارێزگاری سلێمانی پشكی گۆڕانه و تاكه كاندیدمان هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كره. ده‌شڵێت “هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كێشه‌ی مه‌رسومی نه‌ماوه”.
دوێنی یه‌كشه‌ممه 29-20-2017، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نامه‌یه‌كی دا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دریژبكرێته‌وه، بارزانی له نامه‌كه‌یدا داوای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كرد، به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستاندا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. ئیسماعیل نامیق، به‌رپرسی ژووری تویژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانییه و ته‌نها مه‌رسومی ماوه بۆی ده‌ربكرێت، چونكه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ده‌نگدان ئه‌وی كردووه‌ته پارێزگار. گوتیشی “ئێستا كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی بارزانی دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌ركردنی مه‌رسومی هه‌رێمی”.
د. ئیسماعیل نامیق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، باوه‌ڕناكه‌م یه‌كێتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار هه‌بێت له لایه‌ن د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه، چونكه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌كێتیش ده‌نگی بۆ داوه، بۆته كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی.
به‌بڕوای به‌رپرسی ژووری تویژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ده‌بێته پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ده‌رده‌كرێت.