فراکسیۆنی پارتی: بۆ گەڕانەوە چاوەڕێی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پڕۆسەی سیاسی خۆمان بەردەوام دەبین و دەشڵێت “بۆ گەڕانەوەمان چاوەڕوانی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین”.

پێش ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان بایکۆتی پەرلەمانی عێراقیانکرد، لەدژی ئەو بڕیارانەی دژی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت، لەئێستادا جگە لە فراکسیۆنی پارتی، هەریەك لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گەڕاونەتەوە بەغدا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی چوونەوەی فراکسیۆنەکەیان بۆ بەغدا رایگەیاند: وەکو فراکسیۆنی پارتی لەپڕۆسەی سیاسی خۆمان بەردەوام دەبین و هەوڵدەدەین لەزوترین کاتدا بگەڕێینەوە، بەڵام چاوەڕوانی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین، بۆئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەدوولا ئاسایی ببێتەوە.   

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەرچەندە هەندێك پەرلەمانتارنمان بۆ کاری تایبەتی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ بەغدا، بەڵام تاکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی نەگەڕاوینەتەوە پەرلەمانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com