پارتی ئیدانەی هێرشکردنە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی دەکات

0

نوچەنێت

لە روونکردنەوەیەکدا پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی هێرشکردنە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات لە زاخۆ.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیر بکەن و رێوشوێنی یاساییان لەدژی بگرنەبەر.

هاوکات لە روونکردنەوەیەکدا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە زاخۆ و داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیر بکەن و رێوشوێنی یاساییان لەدژی بگرنەبەر. 

دەقی روونکردنەوە:

بەداخەوە ئەمشەو ۲۹ـ ۱٠ـ ۲٠۱۷، هەندێک خەڵکی گێرەشێوێن هێرشیان کردە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زاخۆ. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکەن، لەهەمان کاتدا داوا لەو دەزگایانە دەکەین وشیاربن لە پاراستنی بنکە و بارەگای سەرجەم حزبەکان و رێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەکاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی کوردستان بدەن..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۹-۱٠- ۲٠۱۷

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com