نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمشەو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات هێمنی بپارێزن.
دەقی راگەیەنراوەکە:
دیاره ئەم شه‌و له چه‌ند شوێنێك له هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى ئاژاوه‌گێڕى و توندوتیژى ڕوویداوه، كه بووه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێى هاوڵاتیان. داوا له هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌ین كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كرده‌وه‌یه‌كى نه‌خوازراو ڕووبدات و ڕێگرى له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان و ناوه‌نده حكومى و سیاسییه‌كان بكه‌ن.
وا دیاره ده‌ستێكى ئاژاوه‌گێڕ هه‌یه، ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌گێڕى و توندوتیژى بكات، كه به توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و هۆشداریش ده‌ده‌ین، هه‌ر كه‌سێك ئاژاوه‌گێڕى و توندتیژى ئه‌نجام بدات، به توندى سزاى یاسایى ده‌درێت. هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و هێمنى بپارێزن، هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كیش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
29/10/2017