ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: رووبەڕووی ئاژاوەگێڕی دەبینەوە

0

نوچەنێت

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌میانه‌دا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌  له‌به‌شێكیدا هاتووه‌ “داوا لە هاوڵاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە هێمنی بپارێزن و رێگە بە خەلکی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە. هۆشداری دەدەینە هەر کەسێکیش کە ئاژاوەگێری بکات و هێرش بکاتە سەر هەر بارەگا و بنکەیەک”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه‌”ئەوانەی ئەو کردارانەش بکەن رووبەروویان دەبینەوە و رێکاری توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر. داواش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بەوپەری ئامادەباشیەوە هەر هەولێکی گوماناوی بۆ ئاژاوەگێران پوچەل بکەنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com