نوچەنێت
کۆبوونەوی پەرلەمانی کوردستان بەھۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لەپەرلەمان لە لایەن فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دواخرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جەعفەر ئیمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەکاتی خوێندنەوەی پرۆژە یاسایی دابەشەکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کە بەپێی یاسا یەکەم جار پڕۆژەکە دەخوێندرێتەوە دواتر دەدرێتە لێژنەی یاسایی، دوای ئەوە دانیشتنی لەسەر دەکرێت، بەڵام فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، لە پەرلەمان کردوویانە ناڕازی بوون و بە لێدانی تەپڵ لەسەر کورسییەکان، لە بەرانبەریشدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێرێک دواخست”.
وەک باسدەکرێت، لەو کاتژمێرەدا لێژنەی یاسایی دووبارە پڕۆژەکە وەردەگرێتەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکات و کۆبوونەوەکەش داخراوە.