ناوەڕۆکی نامەکەی بارزانی بۆ پەرلەمانی کوردستان

0

نوچەنێت

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند “بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە”.

بارزانی دەشڵێت “پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت”.

دەقی نامەکە:

بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
 
سڵاوێکی گەرم

بەپێی فەرمانی ھەرێمی (128) لە 12-7-2017 داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە رۆژی (1-11-2017) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا

لە (24-10-2017) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.

سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم، لەدوای 1-11-2017 بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت. 

منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم.

مەسعود بارزانی 
28-10-2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com