بێشکچی: دەبێت لێکۆڵینەوە لە پەروەردەی پاڤێڵ تاڵەبانی بکرێت

0

نوچەنیت

نووسەرێکی بەناوبانگی تورکیا و دۆستی کورد، زۆر بە توندی ڕەخنە لە بنەماڵەی تاڵەبانی دەگرێت و پێشیان دەڵێت، ئێوە کەرکوکتان رادەستی دوژمن کرد. دەشڵێت “دەبێت لێکۆڵینەوە لە پەروەردەی پاڤێڵ تاڵەبانی بکرێت”.

ئیسماعیل بێشکچی، نووسەری بەناوبانگی تورکیا لە وتارێکیدا، کە لە ماڵپەری “نارینا ئازاد” بڵاوی کردووەتەوە، نیگەرانی دەربڕیوە لە رادەستکردنی کەرکوک بۆ دوژمن و دەڵێت “حەشدی شەعبی دوژمنی کوردە، ھاتنی قاسم سولەیمانیش بۆ لای بنەماڵەی تاڵەبانی، جیگای گومان بوو و بردنی جەلال تاڵەبانیش بۆ ئێران، چەند مانگێک بەر لە ئێستا، ھەر ئەو مەبەستەی لە پشت بووە”.

بێشکچی ھێرش دەکاتە سەر پاڤیڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی تاڵەبانی و دەڵێت “ھەر ئەو ڕۆژەی کەرکوکی رادەستی حەشدی شەعبی کرد، پاڤێل گوتی، من بەرگری لە نەوتی دزراوی کەرکوک ناکەم، ئەم چەمکەش (نەوتی دزراو) حکومەتی عێڕاق بەرامبەر بە کورد بەکاری دەھێنێت”.

بێشکچی دەشنووسێت “تۆ چۆن دەبێت بەو شێوەیە باسی سامانی سرووشتی وڵاتی خۆت بکەیت، عێڕاق ھاتووە ناسنامەی تۆی داگیر کردووە، عێڕاق خاکی داگیر کردووی، لەوە راستتر بە زەبری ھێز پەلاماری داویت و ناسنامە و سامانی سرووشتی داگیرکردووە”.

بێشکچی لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە پاڤێل تاڵەبانی ئەوەندە دوژمنی وڵاتەکەی خۆی بێت و خزمەتی بێگانە بکات، کەواتە فێر کراوە، بۆیە دەبێت لەوروەوە لێکۆڵینەوە لە پەروەردەی پاڤێڵ تاڵەبانی بکرێت”.

بیشکچی نموونەی تەھا یاسین ڕەمەزان دەھێنێتەوە کە ئەویش کورد بووە، بەڵام لە سەردەمی سەدام حوسێندا ئەنفال بەسەر کورددا ھات و ھەڵەبجەیان بەسەردا ھات، ھەمووی ئەو ئەندازیاری بووە، ئیتر پێم بڵێن چ جیاوازییەک لە نێوان تەھا یاسین و پاڤێل تاڵەبانیدا ھەیە؟

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com