
بارزانی: داوام لەپەڕلەمانکردووە بودجەیەکی شەفاف ئامادە بکەن
نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند داوای لە سەرۆکی پەڕلەمان کردووە، کەلێنەکانی بودجە نەهێڵن و بودجەیەکی شەفاف ئامادە بکەن، دەشڵێت نابێ رێگە بەو هەوڵانە بدرێت کە مەبەستیان راگرتنی بودجەیە بۆ ئەوەی چیتر خەڵک بەچاوەڕوانی نەمێنێتەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، لەبارەی بودجەی کوردستانەوە، نوسیویەتی”نامەم نوسیوە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان لەسەر مەسەلەی بودجەی هەرێم و داوام كردووە، كە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بە تێروتهسەلی گفتوگۆ لەسەر بودجە بكرێت و هەوڵ بدرێت بە زوترین كات كەلێنەكان و كەموكورتییەكان نەهێڵن و بودجەیەكی شەفاف و تەواو ئامادە بكەن”.
لەبەرانبەر ئەو هەوڵانەش کە دەیانەوێ بودجەی کوردستان رابگرن، سەرۆکی هەرێم دەڵێت”ئەگەر هەوڵی واش هەبێت كە تەنها مەبەست راگرتنی بودجە بێت، نەك چارەسەركردنی كەموكورتییەكان، ئەوە زیان بەخش دەبێت بۆ بەرژوەندی هەموو لایەن و نابێ رێگە بەو شتە بدرێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیواخوازە”هەموو لایەك بگەنە رێكەوتنێك و چیتر خەڵك لە چاوەروانیدا نەهێڵن”.
بارزانی: داوام لەپەڕلەمانکردووە بودجەیەکی شەفاف ئامادە بکەن
0
Share.