نوچەنێت
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به‌ناوی ده‌روازه‌ی سنووریی پێشخابوور نییه”.
ماوه‌یه‌كه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق به‌بیانووی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاڵی سنووری پێشخابوور، هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكردووه‌و له سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیاندا تێكشێنراون. هەروەها له دواین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، یه‌كێك له داواكارییه‌كانی به‌غدا بووه.
هۆشیار زێباری، له رێگه‌ی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی “هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به‌ناوی ده‌روازه‌ی سنووریی پێشخابوور نییه، ئەوەی، کە هەیە “خاڵێكی سنوورییە، كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا هەیەتی به‌ناوی خابوور”.
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه “ئەو خاڵە سنوورییە دەكەوێتە نەخشەی دوای 2003 و سەر بەپارێزگای دهۆكە، نەك پارێزگای نەینەوا”.