پزیشکانی بێسنور: لە ئەگەری داخستنی بێشخابوور ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە

0

نوچەنێت

لەبارەی داخستنی دەروازی پێشابوور رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەروازەکە دابخرێت، ژیانی ملیۆنان کەس دەکەوێتە مەترسییەوە.

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەگەری بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.

دەروازەی سنووری پێشابوور دەکەوێتە نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان. پزیشکانی بێسنوور دەڵیت، پێشابوور تاکە دەروازەیە لەبەردەم رێکخراوە مرۆییەکان بۆ گەیاندنی هاوکار و گەیشتنی کادیرە مرۆییەکان بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ئاماژەی بەوە داوە، پێشتریش گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کارێکی سەخت بووە، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ناوچەکە بەهۆی شەڕوپێکدادان و بۆردوومانە ئاسمانییەکانەوە وێرانبووە، کە هەزاران کەس ئاوارە بوون. 

پزیشکانی بێسنوور  دەشڵێت “ئەگەر ئەو سنوورەی نێوان عێراق و سووریاش دابخرێت بەڕووی هاوکارییە مرۆییەکاندا، ئەوا کاریگەری گەورەی دەبێت بۆ سەر ملیۆنان دانیشتووان، کە بێبەشن لە چاودێری تەندروستی پێویستی لە منبج، گرێسپی، کۆبانێ، حەسەکە و رەققە. ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، کە پلەکانی گەرما بۆ خوار پلەی سفر نزم دەبنەوە و زۆربەی ئاوارەکانیش لە رەققە و رەیفی حەلەبی رۆژهەڵات هاتوون، کە ژمارەیان 500 هەزار کەس دەبێت، کە هیچ  پەناگەیەکی گونجاویان نییە، بۆیە داخستنی سنوور ئەگەر رووبدات، ئەوا ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە”.

لە رۆژی 16ی ئۆکتۆبەرەوە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری کوردستان و کۆنترۆڵکردنی سنوور و دەروازەکانی کوردستان بەردەوامە. هەروەها رۆژی 27ی ئۆکتۆبەرە نوسینگەی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند “عەبادی داوای راگرتنی جوڵەی هێزە سەربازییەکانی کردووە بۆ ماوەی 24 کاژێر، بۆ ئەوەی رێگە بە تیمی تەکنیکی هاوبەشی هێزەکانی ناوەندی و هەرێم بدەن بۆ کارکردن لەسەر بڵاوەپێکردنی هێزە ئیتیحادییەکان لە هەموو ناوچە جێناکۆکەکان و پێشابوور و دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com