پەرلەمانتارێکی گۆڕان: تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ بەشداریکردنی یوسف محمەد لەکۆبوونەوەی پەرلەمان

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەهەر کاتێکدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکەین و دەشڵێت “تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ بەشداریکردنی یوسف محمەد، سەرۆکی پەرلەمان لەو کۆبوونەوەیە”.

بەپێی بانگهێشتنامەیەکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، کە بانگێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات، بۆ دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پاییزە، ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لە كاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 29-10-2017 دا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مونیرە عوسمان علی، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بەشداریکردنی فراکسیۆنەکەیان لەکۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان رایگەیاند: لەهەرکاتێكدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت، ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان بەشداری دانیشتنەکە دەکەین، جا سبەینێ بێت یان هەر رۆژێکی تر.

منیرە عوسمان لەبارەی بەشداریکردنی د.یوسف محمەد، سەرۆکی پەرلەمان لەو کۆبوونەوەیە گوتی “تائێستا هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نییە و هیچ زانیارییەکیشم نییە، کە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com