نەتەوەیەکگرتووەکان دوایین ئاماری ئاوارەکانی قەیرانی نێوان هەولێر و بەغدا بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت-السومریە نیوز

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس لە دانیشتوانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، کە لە ئەنجامی شەڕ و پەلاماری سەربازی حکومەتی ناوەندی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کراوە.

نەتەوەیەکرتووەکان، ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئۆکتۆبەر، لە راگەیەنداروێکدا جەختی کردەوە، کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١٧٥ هەزار هاوڵاتی لە پاڕیزگاکانی هەولیر و دهۆک و نەینەوا ئاوارە بوونە.

نەتەوەیەکگرتووەکان راشیگەیاند، کە ئاوارە بوونی ئەم ژمارەیە لە خەڵکی ئەو ناوچانە لە ئەنجامی سەرهەڵدانی قەیران لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە.

ئەم راگەیەندراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، شەوی رابردوو رایگەیاند “نزیک بە ١٢٠ هەزار کەس لە ناوچە جێناکۆکەکان لە شاری کەرکوک و دوزخوورماتوو ئاوارەی شارەکانی سلێمانی و هەولێر بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com