شاندی باڵای سەربازی هەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-رووداو

سوپاسالاری پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ دانوستاندن شاندێكی باڵای سەربازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق بە ئامادەبوونی ئەمریكییەكان لە موسڵ كۆدەبنەوە.

لە 16-10-2017 حەشدی شەعبی ‌و سوپای عێراق هێرشیان کردە سەر باشووری كوردستان و کەرکووک و خورماتوو و هەندێ ناوچەی دیکەیان كۆنترۆڵكرد، دوای ئەوەش هێرشەكانیان بەردەوام بوو، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچ درانەوە و رێگری لە پێشڕەوییەكانیان كرا. لە 24 كاژێری رابردووش حكومەتی عێراقی جوڵە سەربازییەكانی راگرت.

بابەكر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 28-10-2017، شاندێكی باڵای سەربازی هەرێمی كوردستان دەچێتە شاری موسڵ و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی عێراق كۆدەبنەوە‌، لەو كۆبوونەوەکەدا ئەمریكییەكانیش ئامادە دەبن، پێشبینی دەكرێت، بگەنە رێككەوتنێك بۆ ئەوەی بە تەواوی شەڕ بووەستێت”.

زێباری ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە، كە گرفتەكان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەربكرێن ‌و بژاردەی سەربازی وەلاوە بنرێن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com