ئەمریکا: رێگری لە هیلالی شیعی لە ناوچەکەدا دەکەین

0

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر پێشمەرگە و هێزە کوردییەکان نەبوویانەیە ئێمە و گەلی عێراقیش وەک ئێستا نەدەژیاین. دەشڵێت “رێگری لە هیلالی شیعی لە ناوچەکەدا دەکەین”.

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی حورەی ئەمریکی رایگەیاند “ئەگەر پێشمەرگە و هێزە کوردییەکان نەبوویانەیە ئێمە و گەلی عێراقیش وەک ئێستا نەدەژیاین. بۆیە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکان”.
 
هێزەر ناوێرت گوتیشی “ئەمریکا پێشنیازی پێشکەشکردنی هاوکاری کردووە ئەگەر عێراقییەکان داوایان کرد و رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد مەعسوم سەرۆککۆمار و کورد لە گفتوگۆی چڕدایە”. 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، واشنتن لە هەوڵدایە بۆ کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکانی عێراق و گفتۆگۆکردن لەسەر ئەو پرسانە. گوتیشی “دەمانەوێت داعش بە یەکجاری لە عێراق نەمێنێ، نامانەوێت بگەڕێننەوە دواوە و ئەو سەرکەوتنانەی کە ئەمریکا و عێراقییەکان بەدەستیان هێناوە، لەدەستیان بدەین”. 

هێزەر ناوێرت سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا دەڵێت “هاوپەیمانان و هاوبەشە عەرەبییەکان هاوڕان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ئەو پرسە. نامانەوێت ئێرانێکی دیکە لەوڵاتێکی دیکە ببینین. دەمانەوێت رێگری لەو هەژموونەی بگرین کە سەقامگیری لەناوچەکە تێکدەدات”. 

ناوێرت جەخت دەکاتەوە، رووبەڕووی ئەو قەڵمڕەوییەی ئێران دەبنەوە بۆ رێگەگرتن لە پردی وشکانی لەنێوان تاران و بەیرووت کە پێیدەڵێن (هیلالی شیعی) و گوتی “وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و لەنزیکیشەوە چاودێری دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com