نوچەنێت
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بڕیاریدا جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی دواخست.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بڕیاریداوە بە دواخستنی دانیشـتنی ژمارە 4ی ئاسایی، كە بڕیار بوو رۆژی شەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2017 ئەنجامبدرێت، بەبێ ئاماژەدان بە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە.
ئەوە دووەمجارە دانیشتنەکە دوادەخرێت، دوای رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دواخرا بۆ رۆژی شەممە 28-10-2017 بەبێ ئاماژەکردن بە هۆکاری دواخستنەکەی.
دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەوە چوارەمین دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانە، ئەوەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی ژمارەی 3ی ساڵی چوارەمیدا پەرلەمان وادەی ئەم خولەی پەرلەمانی بۆ هەشت مانگ درێژکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری دانیشتنەکانی رابردووی پەرلەمانیان نەکرد، بەڵام هەردوو فراکسیۆنەکە بڕیاریانداوە لە دانیشتنی داهاتووەوە بەشداری بکەن.