نوچەنێت-ئاژانسەکان
سعودیە پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات و داوای دەستپێکردنی دانوستاندن لەسەر بنەمای دەستوور دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە بڕیاری حکومەتی کوردستانی عێراق دەکات بۆ رازیبوون بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە جەختیکردووەتەوە لەسەر پشتیوانی ریاز “بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.
رۆژی سێشەممە 24-10-2017 حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی سێ خاڵی بڵاوکردەوە و پێشنیازی بۆ بەغدا کرد کە “دهستبهجێی تهقهكردن و ههموو جۆره كردارێكى سهربازى له ههرێمى كوردستان رابگیرێ”. هاوکات پێشنیازی سڕكردنى ئاكامى گشتپرسیی و دهستپێكردنى دیالۆگى كراوهی لهنێوان حكومهتى ههرێمی کوردستان و حكومهتى فیدراڵ لهسهر بنهماى دهستوورى عێراق، کرد.
دواتر هەریەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و وڵاتانی دیکە پێشوازییان لە پێشنیازەکانی کوردستان کرد و داوایانکرد گفتوگۆی نێوان کوردستان و حکومەتی عێراق دەستپێبکات.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایگەیاند، بەغدا تەنیا بە سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسی رازینابێ، بەڵکو پێویستە ئەنجامی گشتپرسییەکە هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە راگەیەندراوە فەرمییەکانیاندا ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمریکا، فەرەنسا و چەند وڵاتێکی دیکە داوای دانانی وادەیەک بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان دەکەن.