نوچەنێت
ئەمڕۆ ھەینی 27/10/2017، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رای گەیاند، پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە سەر راگرتنی شەڕ، ئاگربەستیان راگەیاند.
بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاندووە “پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان، لە سەر راگرتنی شەڕ لە سەرجەم میحوەرەکان رێککەوتن و ئاگربەستیان راگەیاند”.
رۆژی 16/10/2017، ھێزە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران، بە رێککەوتن لەگەڵ گروپێکی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ھێرشیان کردە سەر کەرکوک، خورماتوو. پاش ئەمە حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان هێرشەکانیان لە ناوچەکانی دیکە فراوانتر کرد، بەڵام رووبەڕووی وەڵامێکی توندی پێشمەرگە بوونەوە لە چەند ناوچەیەک گورزی کوشەندەیان بەرکەوت و شکان.