نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “دوای کۆبوونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەبادی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دوورودرێژم لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە جنێڤ، رێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “ئێمە بە گرژییەکانی چەرند مانگی رابردووی باکووری عێراق نیگەرانین، ئەمریکا لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقییەکان دۆستە، هەم لە بەغدا دۆستی هەیە و هەم لە هەرێمی کوردستانیش دۆستی هەیە. نیگەرانین لەوەی تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ گرژییەکان”.
تیلێرسۆن راشیگەیاندووە “داوا لە هەردوو لایەنەکە دەکەین لە پێکدادان دوور بکەونەوە، واشنتۆن ئامادەیە هاوکاری بەغدا و هەولێر بکات، بۆ گەشتن بە عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ و دیموکرات، بە رێگا چارەی ئاشتییانە”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “هانی سەرۆکوەزیران عەبادی دەدەم، کە دەستپێشخەرییەکەی هەولێر بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بنەمای دەستوور پەسندبکات”.