سەفین دزەیی بۆ عەبادی: دەنگی گەل هەڵناوەشێندرێتەوە

0

نوچەنێت-الغد پرس

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە داواکاری حەیدەر عەبادی بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، جەخت دەکاتەوە، کە مومکین نییە دەنگی گەل هەڵبوەشێندرێتەوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەر، وەڵامی داواکاریەکی حەیدەر عەبادی، بۆ هەڵوەشانەی ئەنجامەکانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دایەوە و رایگەیاند: گشتپرسی دەنگی گەلە و ناکرێ هەڵبوەشێندرێتەوە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ الغد پرێس رایگەیاندووە، کە تاکوو ئێستا چەند بژاردەیەکیان خستۆتە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق و دوایین پێشنیاریشیان زۆر جددی بووە، بەڵام عەبادی داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی گشتپرسی کردووە.

دزەیی هەروەها گوتوویەتی، کە بژاردەکانی ئەم دواییانە بە ئامانجی هێورکردەوەی دۆخەکە خراوەتە بەردەم سەرۆکوەزیران و هیوای دەربڕیوە، کە گفتوگۆیەکی جددی بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بێتە ئاراوە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشێگەیاندووە، کە ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی دەوڵەتی عێراقدایە و جەختشێ دەکاتەوە، کە گشتپرسی دەنگ و رای گەلی کوردە و دەوڵەتی عێراق و هیچ لایەنێکی دیکە بۆی نییە، ئەنجامەکانی هەڵبوەشێنێتەوە. هاوکات لامان وایە، کە گفتوگۆ باشترین چارەسەرە و لە سەر هەڵوێستی خۆمان پێداگرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com