نوچەنێت
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییان لە سنووری شارۆچکەی پردێ تێکشکاند.
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی گشتپرسی سڕکرد و داوای دانوستان لە گەڵ بەغدا دەکات، کەچی هەر ئەمڕۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران، لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای موسڵ، هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر پێشمەرگە و لە ئەنجامدا تێکشکێنران و زیانێکی زۆر بەو هێزانە گەیشت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە 26/10/2017)، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران، لە پردێ هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام پێشمەرگە بە توندی وەڵامیانی داوەتەوە.
وەک باس دەکرێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی 9 چەکداریان لەو شەڕەدا کوژراون.