نوچەنێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی چاودێری سوپای عێراق لەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە خرایە خوارەوە، کە هەوڵی دەدا زانیاری لەسەر ساترەکانی پێشمەرگە کۆبکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 26-10-2017)، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەنیازن بەرەو سحێلا بڕۆن و ئەو سنوورە کۆنترۆڵبکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن پێشمەرگەوە بە توندی بەرپەرچیان دراوەتەوە و تێکشکێندراون و نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن.
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەردەوام تۆپبارانی زوممار و ئەو ناوچەیە دەکەن، ئەوان هەوڵدەدەن بگەنە پردی سحێلا، تاوەکو ئێستا شەڕەکەیش بەردەوامە تاوەکو ئێستا دوو تانکێك و دوو هامەری حەشدی شەعبی تێکشکێندراون.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە رۆژی سێشەممە 24-10-2017 حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی سێ خاڵی بڵاوکردەوە و پێشنیازی بۆ بەغدا کرد کە دهستبهجێی تهقهكردن و ههموو جۆره كردارێكى سهربازى له ههرێمى كوردستان رابگیرێ، هاوکات پێشنیازی سڕكردنى ئاكامى گشتپرسیی و دهستپێكردنى دیالۆگى كراوهی لهنێوان حكومهتى ههرێمی کوردستان و حكومهتى فیدراڵ له سهر بنهماى دهستوورى عێراق، کرد.
هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداریی دا لە هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر پێشمەرگە و رایگەیاند”سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزە ئێرانیەكان بەنیازن هێرش بكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لەباكووری رۆژئاوای موسڵ، ئەمە سەرەڕای دەستپێشخەریەكەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راگرتنی شەڕ”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزە ئێرانییەکان، چەکی قورسیان لە زوممار و رەبیعە داناوە بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە، کە لەنێو چەکەکاندا تۆپهاوێژ ، تانک و هامەری ئەمریکی هەن.