نوچەنێت
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سوپا و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزە ئێرانییەكان، بەنیازن هێرش بكەنە سەر پێشمەرگە لە باكووری رۆژئاوای موسڵ.
لە راگەیێندراوێکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەڵێت “سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزە ئێرانیەكان بەنیازن هێرش بكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لەباكووری رۆژئاوای موسڵ، ئەمە سەرەڕای دەستپێشخەریەكەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راگرتنی شەڕ”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزە ئێرانییەکان، چەکی قورسیان لە زوممار و رەبیعە داناوە بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە، کە لەنێو چەکەکاندا تۆپهاوێژ تانک و هامەری ئەمریکی هەن.
Iraqi Forces/Iranian-backed PMF have deployed tanks, artillery and US Humvees & APCs in NW Mosul for a major, imminent attack on Peshmerga. pic.twitter.com/N9K8dzUFcJ
— KR Security Council (@KRSCPress) October 25, 2017
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە 24-10-2017 حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی سێ خاڵی بڵاوکردەوە و پێشنیازی بۆ بەغدا کرد کە دهستبهجێی تهقهكردن و ههموو جۆره كردارێكى سهربازى له ههرێمى كوردستان رابگیرێ، هاوکات پێشنیازی سڕكردنى ئاكامى گشتپرسیی و دهستپێكردنى دیالۆگى كراوهی لهنێوان حكومهتى ههرێمی کوردستان و حكومهتى فیدراڵ له سهر بنهماى دهستوورى عێراق، کرد.
هەروەها رۆژی چوارشەممە هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “ئێمە پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ و راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگ”.