تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له شه‌ڕ.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مهمە 25/10/2017 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماده‌ی بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ندی، ڕایگه‌یاند بۆ ریگه‌گرتن له شه‌ڕ و نائارامی ئاماده‌ی سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شیخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ندی و پاراستنی ناوچه‌كه له ئالۆزی زیاتر، ئاماده‌یی بۆ سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم ده‌ربڕیوه.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی سڕكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕه له هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان.