نوچەنێت
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و زه‌روره‌تی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان کرا و لەبارەی دۆخی کوردستان هاوڕا و هاوهەڵوێستن.
رۆژی چوارشه‌ممه 25-10-2017، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و زه‌روره‌تی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ و تاوتوێ كران.
سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان لە کۆبوونەوەکەدا “هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌بایی ڕیزه‌كان و لێكگه‌یشتن لە نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بوون”.
هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستای رووبه‌ڕوو‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی رێگەچاره بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه.