پێشه‌كى:
خوێنده‌وه‌يه‌ك بۆ دۆخى داگيركردنى ئه‌مريكى و به‌هێزبوونى نفوزى ئێرانى له عێراق:
ئه‌و پێشه‌كيه رێگا خۆش ده‌كات بۆ خوێندوه‌ى دۆخى عێراق له سه‌رتايى داگيركردنى عێراق له ساڵى 2003 و روونكردنه‌وه‌ى تێروانينى ئێران بۆ عێراق، به‌و سيفه‌ته‌ى كاريگه‌رترينه له دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى پێشووترى عێراق، كه رووخانى رێگا خۆشكردن بوو بۆ گێرانه‌وه‌ى رۆحى پرۆژه‌ى ئێرانى به هه‌ردوو باڵى سه‌ربازى و سياسى، كه نوێنه‌رايه‌تى ره‌وانه‌كردنى شۆرشى ئێرانى ده‌كات، باڵى سياسى نوێنه‌رايه‌تى دروستكردنى هێزى سه‌ربازى ده‌كات ده‌كات له وڵاتانى تر، كه ئامانجى پرۆژه‌ى ئێرانيه، ئه‌و رۆڵه‌ى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌خشى له گه‌شه‌كردنى نفوزى ئێرانى و درێژبوونه‌وه‌ى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا هێزى سه‌ربازى و رۆڵه‌ى گه‌وره‌ى سياسى له سه‌ر خاكى عێراق هه‌يه، نه‌يتوانى ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ماڵوێرانيه‌كانى ئێرانى له ئاسايشى عێراق و سه‌لامه‌تى كۆمه‌ڵگاى عێراقى به‌هۆى جه‌نگى ئه‌هلى و قه‌يرانه ئه‌منيه‌كانى، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى ئێران له رێگاى ئه‌و ميليشايانه بوو كه دروستى كردن چاودێرى و هاوكارى ده‌كردن، كردنى به نوێنه‌رى خۆى بۆ جێبه‌جێكردنى سياسه‌ته‌كانى ئێران له عێراق.
ئێران له دوو گۆشه سه‌يرى عێراق ده‌كات، يه‌كه‌م دراوسێيه‌تى له رۆژئاوا، كه به هه‌ره‌شه‌يه‌كى وجودى ده‌زانى بۆ سه‌رخۆى، هه‌روه‌ك ده‌رگايه‌كى فراوانيشه بۆ ره‌وانه‌كردنى شۆرشى ئێرانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، كه به‌هۆى جه‌نگى ئێران ـــ عێراق له ساڵانى هه‌شتاكان بۆ ماوه‌يه‌ك پرۆژه‌كه‌ى وه‌ستاند، به‌ڵام جه‌نگى عێراق و داگيركردنى عێراق له لايه‌ن ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له ساڵى 2003 سه‌ر له نوێ هاوكارى گێرانه‌وه‌ى رۆحى پرۆژه‌ى ره‌وانه‌كردنى شۆرشى ئێرانى كرد بۆ وڵاتان.
داگيركردنى عێراق دۆخێكى بۆ ئێران ئاماده كرد كه ببێته هێزى يه‌كه‌م و كاريگه‌رتر له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ره‌خنه‌يان نه‌بوو له فراوانبوونى نفوزى ئێرانى، كه به‌رده‌وام دروستكردنى راى گشتى، كه ئه‌وه واى كرد هێران نفوزێكى گه‌وره‌ى سياسى و رۆشنبيرى ببێت1.
له سه‌ره‌تاى رۆژانى يه‌كه‌مى داگيركردنى عێراق، ئێران ده‌ستى به دروستكردنى تۆڕى ناوخۆى كرد بۆ جێبه‌جێكردنى سياسه‌ته‌كانى له به‌رامبه‌ردا هاوكارى پاڵپشتى ئه‌و تۆڕانه‌ى ده‌كرد، بۆ ئه‌و لايه‌نه‌ش زنجيره‌يه‌ك هه‌نگاوى كرده‌يى نا كه بوونه رێكخۆشكردن بۆ زيابوونى نفوزى ئێرانى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سه‌ر ناوه‌نده‌كانى بڕيارى ئه‌منى، ئه‌وه‌ش له ڕێگاى ئه‌و سه‌كرده عێراقيانه‌ى لايه‌نگرى ئێران بوون، به شێوه‌يه‌كى روون به‌ژداربوون له هه‌ڵگيرساندنى شه‌پۆلى جه‌نگى ئه‌هلى چه‌ند كاتژمێرێك دواى ته‌قينه‌وه‌كانى سامه‌ڕا له 22 شوباتى ساڵى 2006.
هه‌ندێك ئاماژه هه‌يه كه ئێران له پشت ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌بوون، گرنگترينيان دان پێدانانى سه‌كرده‌كانى ئه‌مريكا دوو ساڵ پێش ئه‌وه‌ى ئێران له‌و ته‌قينه‌وانه بگلێت، بوونى ئاماژه‌ى روون، كه ئه‌وه‌ى پشت راست ده‌كرده‌وه فه‌يله‌قى قودس له چه‌ند ته‌قينه‌وه‌يه‌ك تێوه‌گلاوه، كاره‌كان به‌چه‌كى ئێرانى كراون، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى روويدا له ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو حه‌ره‌مى ئيمام عه‌سكه‌رى له سامه‌ڕا له‌مانگى شوباتى 22006.
پێوه‌ندى ئێران له عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا له يه‌ك كاتدا له سه‌ر ململانێ فراوانكردنى تفوز و هاوكارى بنياتنرابوو، رووخانى عێراق مومكين نه‌بوو ئه‌گه‌ر هاتنه پێشى راسته‌وخۆى ئێران نه‌بوايه بۆ پاڵ ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، گۆرينى سياسه‌تى ئه‌مريكا نه‌بوايه به سياسه‌تێكى هاوڕا له‌گه‌ڵ سياسه‌ته‌كانى ئێران به ته‌واوى، ئه‌وه‌ش (رۆبه‌رت جيتس) وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا پشتراستى ده‌كاته‌وه له شايه‌تى دانه‌كه‌ى له به‌رامبه‌ر كۆنگرێسى له مانگى شوباتى ساڵى 2007، گوتى: ئێرانيه‌كان گه‌وره‌ترين يارمه‌تيده‌ر بوون له عێراق له سه‌ره‌تاوه تا ساڵى 2004.
ئه‌و گۆڕينه‌وه عێراقى كرده ده‌وڵه‌تێك له يه‌ك كاتدا شوێنكه‌وته‌ى هه‌ريه‌ك له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و ئێران بێت، ئه‌مه ئێرانى كرده ياريزانێكى كاريگه‌ر له ئێران وناوچه‌كه، كاراى كرد له‌و شتانه‌ى په‌يوه‌ست بوو به ئارامى ناوچه‌كه، به ئيجابى و به سه‌لبى.
له ميانه‌ى ساڵانى داگيركردنى عێراق ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا زيانه مرۆى و ماديه‌كان زياتر بوو، هه‌روه‌ك ناوبانگى له جيهان ناشيرن بوو، پاشان له كۆتايى ساڵى 2011 ئه‌و وڵاته‌ى به په‌راوێزخراوى به‌جێهێشت له هه‌موو ئاسته‌كان، په‌راوێزى سياسى، ئابوورى، ئه‌منى كۆمه‌ڵايه‌تى.
به هه‌مان شێوه سياسه‌ته‌كانى ئه‌مريكا رۆڵى هه‌بوو له ته‌سليمكردنى عێراق به ئێران به ته‌واوى، به بێ هۆكار3، بۆچوونه‌كان يه‌ك ده‌نگن كه پێش رووخانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حسێن عێراق له نفوزى ئێرانى له رووى جوگرافى و سياسى و ئه‌منى و ئابورى هيچ پێگه‌يه‌كى نه‌بوو، ته‌نها ئيداره‌ى ئه‌مريكا ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ده‌روازه:
دواى ئه‌و پێشه‌كيه رێخۆشكردنه بۆ وێنه‌يه‌كى گشتى عێراق له سه‌ره‌تاى داگيركردنه‌وه له لايه‌ن ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، تا كشانه‌وه‌ى له كۆتايى ساڵى 2011، ئاماژه به گرنگترين ئه‌و وێنه روونانه ده‌كه‌ين بۆ ئه‌و دۆخه‌ى كه بووه هۆى ره‌خساندنى رووداوه‌كانى موسڵ له ساڵى 2014، كه بووه واى فه‌رز كرد رێكخراوه‌ى داعش ده‌ست به‌سه‌ر موسڵ و پارێزگارى نه‌ينه‌واو شارۆچكه‌كانى تر دابگرێت، جگه له‌و ناوچه‌ش پارێزگاكانى ئه‌نبا و صلاح الدين و دياله و كه‌ركوكيشى ده‌ست به‌سه‌رداگرت، ئه‌و رووداوه بووه هۆى ئه‌وه‌ى عه‌لى سيستانى مه‌رجعى باڵا فه‌توا ده‌ربكات به ناوى (جيهادى كيفايه) و پێكهێنانى حه‌شدى شه‌عبى، كه ئه‌و نووسينه تيشك ده‌خاته سه‌ر لايه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى روون بدات له پێشينه‌ى پێكهێنانى، رۆڵى له جه‌نگ، ناساندنى پێوه‌ندى به كاراكته‌ر سياسيه‌كان له عێراق، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان و ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته كردن له سه‌ر رۆڵى ئێرانى له پێكهێنانى، سروشتى پێوه‌نديان به‌وه‌ى تر، ئه‌و رۆڵه‌ى كه حه‌شدى شه‌عبى ده‌يبينێت.
به‌شى يه‌كه‌م
رووداوه گشتيه‌كان كاره‌سه‌تاكانى موسڵ:
باگراوندى پێكهێنانى حه‌شدى شه‌عبى:
ده‌زگا ئه‌منى سه‌ربازيه‌كانى عێراقى دواى داگيركارى پێكهاتووه له ميليشا شيعه‌كان، كه زۆربه‌يان پێش رووخانى عێراق ئێران دروستى كردوو، له ساڵى 2005 له پرۆسيه‌ك ئه‌ندامانى ئه‌و ميليشايانه خرانه نێو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئاسايشى نشتيمانى، كه پێك هاتبوون له ” رێكخراوى به‌در، جه‌يشى مه‌هدى و ده‌يان ميليشاى تر، كه كه پێشكه‌وتو و سه‌كرده‌كانيان پله‌ى به‌رزى سه‌ربازيان وه‌رگرت، كردنيان به به‌رپرسى پله يه‌ك و فرقه‌ى جه‌نگ، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ بنه‌مايه‌ك له ده‌رچوونى ئه‌كاديمياى سه‌ربازى.
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵيدا جه‌يشى عێراقى به‌گوێره‌ى بيروباوه‌ڕى جه‌نگى ئه‌مريكا دروست بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ملياره‌ها دۆلارى سه‌رفكرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى به‌رهه‌مى نه‌بوو، به‌هۆى نه‌بوونى بيروباوه‌ڕى نشتيمانى بۆ جه‌نگ و لايه‌نگريان بۆ سه‌كرده‌كانى پارته سياسيه‌كانى په‌يوه‌ست به ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان، ياخود ئێران، هه‌روه‌ها بڵاوى ديارده‌ى گه‌نده‌ڵى ئيدارى ودارايى، پێويستى سه‌ركرده سه‌ربازيه‌كان به لێهاتووى و شاره‌زايى سه‌ربازى.
چه‌ند كاتژمێرێك له دواى له ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراق به‌سه‌ر شارى موسڵ له 10ى حوزه‌يرانى 2014 نوورى ماليكى سه‌رۆكى وه‌زيرانى پێشوو ده‌ستى به زنجيريه‌كى گرتنه به‌رى رێوشێونى خێرا كرد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى حاڵه‌تى( داروخانى ته‌واو) له ريزه‌كانى سوپاى عێراقى، كه كه‌وته دۆخى راگه‌ياندنى( ئاماده‌سازى به‌هێز) له چوارچێوه‌ى پلانێكى ئه‌منى خێرا، كه ته‌ركيزى له‌سه‌ر مه‌ترسيه‌كانى زيندوكردنه‌وى سه‌رچاوه‌كانى سوونه ده‌كرد له پايته‌خت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك لێپرسينه‌وه‌ى خێراى كرد كه ئامانجى داخستنى نووسينگه‌ى هه‌ندێك كه‌ناڵى ئاسمانى و بڕينى هێڵى ئينته‌رنێت له هه‌ندێك پارێزگاى سوونه‌كان، به‌بێ بڕينى هێڵى پارێزگاكانى تر.
رۆژێك دواى كه‌وتنى شارى موسڵ حكومه‌تى عێراقى داواى دروستكردنى هێزێكى پاشكۆى كرد، كه پێك بێت له خۆبه‌خشه خاوه‌ن هێزه‌كان، بۆ دروستكردنى يه‌كه له هه‌موو پارێزگان پێوه‌ندى بكرێت به هێزى نيزامى، ره‌وانه‌ى جه‌نگ بكرێت بۆ رێگرتن له‌و مه‌ترسيه‌ى ده‌ورى عێراقى داوه4، به‌ڵام نه‌بوونى متمانه به سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشوو له ناوه‌نده‌كانى شيعه دواى كاره‌ساتى موسڵ بووه هۆى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى پێويس له پارێزگا شيعه‌كان5، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بوو كه ده‌بوو بكرێت، كاتێك مه‌رجه‌ع فه‌رمانى ده‌كردبوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى.
بانگه‌وازى (هێزى پاشكۆ) دوو رۆژ دواى راگه‌ياندنى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، كاتێك مه‌رجه‌عى ئايينى نه‌جه‌ف فه‌تواى( جيهادى كيفايه‌ى) ده‌كرد له ميانه‌ى وتارى هه‌ينى له رۆژى 13 حوزه‌يران، كه نوێنه‌رى عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجعى شيعه‌كان له كه‌ربه‌لا به‌ناوى عبدالمه‌هدى كه‌ربه‌لائى له پێشكى وتاره‌كه‌ى باسى فه‌تواى شه‌رعى كرد، وه‌ك بانگه‌وازێك بۆ ئه‌و هاونشتيمانيانه‌ى كه تواناى هه‌ڵگرتنى چه‌كيان هه‌يه بۆ شه‌ركردن له‌گه‌ڵ تيرۆرستان وه‌ك به‌رگريه‌ك له وڵات و گه‌ل و پيرۆزيه‌كان پێويسته خۆيان به‌خت بكه‌ن بێنه ناو هێزه ئه‌منيه‌كان، ئه‌وه پارێزگاريه له نيشتيمان و خێزان و نامووس، واجبێكى كيفائيه6، ئه‌و بانگه‌وازه به فه‌تواى جيهادى كيفائى ناسراوه.
حكومه‌تى عێراقى له سێ رۆژى يه‌كه‌م هه‌موو توانيه‌كى خۆى خسته گه‌ڕ دواى فه‌تواى جيهانى كيفائي، جه‌ختى له‌سه‌ر رێره‌وى خۆى كرده‌وه كه هێزێكى تائيفى دژى كۆى سوونه ئاماده ده‌كات، گوتارێكى يه‌كلايه‌نه‌ى ته‌به‌نى كرد، ره‌نگدانه‌وه‌ى عێراقى فره نه‌ته‌وه و ئايين و مه‌زهه‌ب نه‌بوو، كه‌ناڵى عێراقيه‌ى سه‌ر به‌حكومه‌ت دروشمى(لبيك يا عراق) په‌يوه‌ست به وێنه‌ى عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجع دانا، دوو رۆژ له سه‌ريه‌ك پێش ئه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى بگۆرێ به نه‌خشه‌ى عێراق.
ده‌كرێ بگوترێ فه‌تواى جيهادى كيفائي واقيعێكى نوێى دروستكرد له گۆرێنى ململانێى خوێناوى له عێراق، له ململانێى نێوان گروپى چه‌كدار و ده‌وڵه‌ت، بۆ ململانێ له نێوان پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى له سه‌ر بنه‌ماى تا ئيفى، رۆژى 13 حوزيرانى 2014 راگه‌ياندنى شه‌پۆلێكى نوێى جه‌نگى ئه‌هلى بوو، ياخود به واتايه‌كى وردتر راگه‌ياندى جه‌نگى شيعه بوو له‌سه‌ر سوونه، له ميانه‌ى فه‌توا راشكاوه‌كه‌ى نوێنه‌رى عه‌لى سيستانى كه له وتارى هه‌ينى له كه‌ربه‌لا به راگه‌يندرا.
به راگه‌ياندى فه‌تواى جيها عێراق چووه قۆناغێكى تازه، كه له سه‌ر دابه‌شبوونێكى مه‌ترسيدارى تائيفى بنياتنرا، هه‌روه‌ك ئه‌و بانگه‌وازه و قه‌باره‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى وێنه‌يه‌كى روونى به‌خشى له رۆڵى گه‌وره‌ى سياسى بۆ مه‌رجعه ئاينيه‌كان له لاى سه‌كرده‌كانى وڵات و كێشكانى نه‌خشه بۆيان.
دانانى ياسا بۆ حه‌شدى شه‌عبى:
له‌گه‌ڵ راگه‌ياندى فه‌تواى جيهاد7 حكومه‌تى عێراقى ده‌ستى كرد به كێشانى چوارچێوه‌يه‌كى ره‌سمى سيفه‌تى ده‌زگى پێدا، دورستكردنى (به‌رێوبه‌رايه‌تى حه‌شدى شه‌عبى) راگه‌ياند بۆ ناونووسكردنى ئه‌وانه‌ى تواناى خۆبه‌خشينيان هه‌يه، كه چه‌ك هه‌ڵگرن له هه‌موو پارێزگا عێراقيه‌كان و ناوچه‌كانى (پشتێنى به‌غدا) به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت، كه بريتيه له تێكه‌ڵى له گوندى كشتو‌كاڵى سه‌ر به پايخه‌تن و زۆينه‌يان سوونه‌ن.
هه‌نگاوى دواتر پێكهێنانى ليژنه‌كان بوو بۆ پێشوازى له خۆبه‌خشان و رێكخستن و ناونوسين و كۆمه‌ڵكردنيان، هه‌روه‌ها پێشخستنيان له سه‌ر ئه‌ندامانى جه‌يشى پێشوو له مه‌شق پێكردن بۆ هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانى چه‌ك، يان ئه‌و سه‌ربازانه‌ى رايانكردبوو، ياخود ئه‌و ئه‌ندامى ئه‌و ميليشايانه‌ى كه به‌هۆكارێك وازيان له سه‌ربازى هێنابوو، كارى گرنگى ليژنه‌كان پێدانى ئه‌وچه‌كانيان لايان بوو به چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كان، كه چه‌كه‌كان ته‌واوبوو واى لێهات داوايان كرد ئه‌وه‌ى چه‌كى شه‌خصى هه‌يه بيهێنێت، ئه‌وه‌ش بووه هۆى هێنانى رێژه‌يه‌كى زۆرى چه‌ك زياد بوونى رێژه‌يه‌كى زۆرى خۆبه‌خشه‌كان هه‌روه‌ك راگه‌يانده‌كانى ناوخۆ جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆيان تۆماكرد له ميليۆنێكى تێپه‌ڕاند.
بۆيه حه‌شدى شه‌عبى به‌شێوه‌يه‌كى ره‌سمى چالاكى ئه‌نجام ده‌دا، وه‌ك هه‌ر ده‌زگايه‌ك له ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى عێراق، كه قانوون پارێزگارى لێده‌كردن له‌ميانه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى جه‌نگيان.
فه‌تواى جيهاد مۆركێكى ئاينى به حه‌شدى شه‌عبى به‌خشى، ئه‌وه‌نده به‌س نه‌بوو بۆ چالاكيه‌كانيان، بۆ ئه‌وه‌ى به گوێره‌ى ياسايه‌كى عێراقى پارێزراو بێت وه‌ك ده‌زگايه‌كى ره‌سمى ده‌وڵه‌ت، شه‌رعيه‌تى ئايينى و قانوونى هه‌بێت پێويستى به ده‌كردنى ياسايه‌ك هه‌بوو، كه كۆمه‌ڵێك رێ و شوێنى شه‌رعى هه‌بوو بيگرێته به‌ر، ئه‌وه حكومه‌تى عێراقى چه‌ند فه‌رمانێكى ده‌كرد، له‌وانه:
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى تاكه لايه‌نى سه‌رپشكه بۆ به‌رێوه‌بردنى حه‌شد8، له گوتاراتى ره‌سمى به بڕيارى ره‌سمى ئه‌مينداريه‌تى گشتى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له 21 كانوونى يه‌كه‌مى 2014 به پشتبه‌ستن به بريارى ديوان ژماره 47 بۆ ساڵى 2014.
دياريكردنى له بودجه‌ى گشتى بۆ ده‌وڵه‌ت9، كه بڕه‌كه‌ى نزيكه‌ى يه‌ك ترليۆن و 160 ميلۆن دينارى عێراقى بوو بۆ ساڵى 2016، كه ده‌كاته زياتر له 970 مليۆن دۆلار، بودجه‌ى ساڵى 2015گه‌يشته شه‌ش ترليۆن و سى و شه‌ش مليار دينار10، كه ده‌گاته زياتر له پێنج مليار دۆلار.
به تێروانين بۆ حه‌شدى شه‌عبى كه تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك پێويسته به‌رهه‌مى هه‌بێت و پێبگات، به‌و پێيه‌ى كه كۆڵه‌گه‌ى به‌هێزى هێزه ئه‌منيه‌كانى عێراقه11.
هه‌روه‌ها ده‌كردنى بڕيارێك له ديوانى سه‌رۆكوه‌زيران له 24 مانگى شوباتى 2016 كه حه‌شدى شه‌عبى پێكهاته‌يه‌كى سه‌ربازى سه‌ربه‌خۆيه، به‌شێكه له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، په‌يوه‌سته به فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، له ڕووى رێكخستن و په‌يوه‌ستبوونه‌وه و كاكردنى وه‌ك كاكردنى ده‌زگاى نه‌هێشتنى تيرۆره، سه‌ره راى پێكهاته‌ى سه‌كرده‌كانى و ده‌سته‌ى ئه‌ركان و به‌شه‌كانى شه‌ركردنى كه نزيكه‌ى 20 ليواى شه‌ركردنى هه‌يه، چه‌ندين به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌يه، له پێشتره بۆ مه‌شق و پڕچه‌كردن و په‌يوه‌ستكردنى به سه‌كرده‌ى هێزه چه‌كداره‌كان دياريكردنى بودجه‌ى سه‌ربه‌خۆ.
مامه‌ڵكردنى حكومه‌تى عێراقى بۆ قه‌ربووكردنه و پێدانى ئيمتيازات و خانه‌نيشينى كوژاروانى حه‌شدى شه‌عبى له رووى ياسايى زۆر جياوازتره له‌گه‌ڵ يه‌كه‌كانى تر‌ى جه‌يش و ده‌زگا ئه‌منيه‌كان.
هه‌موو ئه‌وه هه‌نگا و رێكارانه‌ى پێشوو بۆ پێدانى مۆركێكى شه‌رعيه‌تى قانوونى و ره‌سمى بوو به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، وه‌ك پێشه‌كيه‌ك بۆ پرۆژه بريارى دانپێدانانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوو له 26 تشرينى دووه‌مى 2016، له پێناو يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌وناكۆكيه‌ى له‌سه‌ر شه‌رعيه‌تى حه‌شدى شه‌عبى هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پێكهاته‌يه‌كى سه‌ربازى سه‌ربخۆ و به‌شێك بێت له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و په‌يوه‌ست بكرێت به سه‌كرده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، كه پێكهاتووه ده‌ستى ئه‌ركان و فرقه يه‌كه‌مه‌كانى شه‌ڕكه‌ر13.
په‌يوه‌ستبوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به سه‌ركرده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كان كه حه‌يده‌ر عه‌باديه، ئازادى زياتريان پێده‌دات له‌كاركردن له چوارچێوه‌ى ده‌زگاى سه‌ربازى كه په‌يوه‌سته به وه‌زاره‌تى به‌رگرى، ئه‌مه وا ده‌كات سه‌كرده‌كانيان بقۆزرێنه‌وه له‌به‌ر نفوزى فراوانى ئه‌منى و سياسى، كه ئه‌ندامانى مه‌رجى ته‌مه‌ن و خوێندنيان بۆ نه‌بووه، كه نه‌ك دواتر بكرێته ره‌خنه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانى حه‌شد له پێناو پێدانى پله‌ى سه‌ربازى و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى و سه‌ربازى، ياخود له كاتى چالاكيه‌كان ئازادى زياتريان پێ بدرێت، رێگاش نه‌ده‌ن به ده‌ستوه‌ردانى يه‌كه‌كانى هێزه‌كانى عێراقى كه له ژێر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى به‌رگرين.
كاتى دان نان به قانوونى حه‌شدى شه‌عبى چه‌ند رۆژوێك دواى پرۆژه‌ى(هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ى مێژووى) بوو كه ئاشته‌وايى نێوان پێكهاته‌كانى عێراق و راستكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى سياسى و كه‌مركردنه‌وه‌ى ململانێى تائيفى نێوان شيعه و سوننه، هه‌روه‌ك به‌نده‌كانى قانوونه‌كه به‌شێوه‌يه‌ك داڕ‌ێژرابوو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى زۆرينه‌ى شيعه بێت له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كه پێشتر به‌ربه‌ست دروست ببو له پێش قانوونێكى هاوشێوه كه فراكسۆنه سوونيه‌كان به‌ناوى(قانوونى پاسه‌وانانى نشتيمانى) پێشكه‌شكرا، كه مه‌به‌ست لێى پێكهێنانى هێزى سوونه‌كان بوو، كه ژماره‌يان 120 هه‌زار سه‌ربازبوو، دابه‌ش ببو به‌سه‌ر پارێزگاكانى عێراق به‌گوێره‌ى ژماره‌ى دانيشتووان سه‌رجه‌م پارێزگاكان، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته جێگره‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، كه دواتر پاسه‌وانانى نشتيمانيش بگرێته خۆى، دواتر په‌يوه‌ست بكرێت به سه‌كرده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، كه سه‌رپه‌رشتى چالاكيه‌كانى پاسه‌وانى نشتيمانى ده‌كات.
هێزه‌كانى پاسه‌وانانى نشتيمانى هێزى سه‌ربازين پێكهاتوون له ئه‌ندامانى پارێزگاكان بۆ به‌ژداريكردنى له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تتيرۆر و پاراستنى ئاسايش14، پرۆژه‌ى پاسه‌وانانى نشتيمانى به‌ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراقى بو له 3 شوباتى ساڵى 2015 چاوه‌ڕوانى دانپێدان بوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، پاشان له ئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به په‌نابردن بۆ هێز ياساكه سڕكرا، ئه‌مه پاڵى به ئه‌نجومه‌نى ياساكه بكشێنێته‌وه له 8 ئه‌يلولى 2015، به پشتبه‌ستن به پرۆژه ياساى پاسه‌وانانى نشتيمانى15 ياساى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركرا.
هێزه سوونيه‌كان ره‌خنه‌يان له خستنه ده‌نگدانى ياساى حه‌شدى شه‌عبى گرت له دانيشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له دانيشتنه كشانه‌وه، له كاتێك يازده ئه‌ندامى سنوونيه‌كان ده‌نگى به‌و ياسايه دا، ئيئتيلافى يه‌كگرتوو بۆ چاكسازى گه‌وره‌ترين پێكهاته‌ى سوونه بوو، پێى وابوو دروستكردنى هه‌ر ده‌زگايه‌كى تر له ده‌ره‌وه‌ى جه‌يشى نيزامى زيانى ده‌بێت، ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى ئيداره‌ى دروست، رۆڵى جه‌يش لاوز ده‌كات، وه‌ك ده‌زگايه‌كى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و رێز لاى كۆى عێراقيه‌كان16.
پرۆژه ياساى حه‌شدى شه‌عبى داواى هێزى نووێى كردبوو تايبه‌ت به هێزى تائيفى شيعه، كه زۆرترينيان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران قانوونى پاسه‌وانانى نشتيمانيان له باربرد، له هه‌مان كاتدا زۆرينه‌يان داواى قانوونى حه‌شدى شه‌عبيان ده‌كرد، كه به‌شێوه‌يه‌كى زۆر گه‌وره باڵاده‌ستى شيعه ده‌چه‌سپێنێت به سه‌ر بڕيارى ئه‌منى و سه‌ربازى له عێراق، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ستبوونى زياترى سياسه‌تى ئێرانى له عێراق و ناوچه‌كه به دوادێت، چونكه نيوه‌ى گروپه‌كانى چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى پابه‌ندن به به‌يعه‌تدان به مورشيدى باڵاى ئێرانى عه‌لى خامنه‌يى، به‌شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان په‌يوه‌ستن به قاسم سلێمانى سه‌كرده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانى كه خاوه‌نى كرده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و نوێنه‌رى سوپاى قودسه.
گرنگترين ئه‌و گروپانه‌ى حه‌شدى شه‌عبيان لێ پێكهاتووه:
حه‌شدى شه‌عبى بازنه‌يه‌كى به‌ده‌ورى هه‌زاران خۆبه‌خشى شيعه دروستكردووه، كه وه‌ڵامى فه‌تواى جيهادى كيفايه‌يان دايه‌وه، ده‌يان ميلشاى پێشتر بوونيان هه‌بوو له خۆگرتووه، وه‌ك رێكخراوى به‌در و سه‌راياى سه‌لام و عه‌سائيبي ئه‌هلى حه‌ق و ته‌يارى ريسالى و حزب الله عێراقى ته‌ليعه‌ى سه‌راياى خوراسانى چه‌ندين كۆمه‌ڵه‌ى تر كه ناوى نوێيان له خۆيان دواى دروستبوونى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌ياندران.
ژماره‌ى ئه‌و گروپانه‌ى كه تۆماركراون له ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى زياتر له حه‌فتا گروپن، هه‌ريه‌ك پێكهاته‌يه‌كى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌بوو، گۆره‌پانى كاركردنيان دابه‌شكراوه له‌نێوان سوريا و عێراق، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك مه‌رجعيان هه‌يه به‌و جۆره‌ى خۆاوه خواره‌وه:
41 گروپ سه‌ر به عه‌لى خامنه‌يى رێبه‌رێى باڵاى كۆمارى ئيسلامى ئێران، كه ديارتريان ئه‌وانه‌ن: فه‌يله‌قى به‌در، كه‌تائيبى حزب الله عێراقى، عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، كه‌تائيبى سه‌يد شوهه‌داء، حه‌ركه‌ى نوجه‌با، ته‌يارى ريسالى، كه‌تائيبى ئيمام عه‌لى، ليواى ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس، سه‌راياى خوڕاسانى، له كاتێكدا سه‌راياى سه‌لامى سه‌ر به ره‌وتى موقته‌دا سه‌در، بڕيار له عه‌لى خامنئه‌ى وه‌رده‌گرێت وه‌ك مه‌رجعێكى ئايينى، موقته‌دا سه‌در ئاشته‌واى كرد له نێوان حه‌شدى شه‌عبى و ئێران له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى هاوكارى سياسه‌ته‌كانى ئێران به‌پله‌ى يه‌كه‌م جێبه‌جێ بكات.
17 گروپ سه‌ربه عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجعى شيعين، ديارترين گروپ سێ گروپن كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى له عێراقه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌مارحه‌كيم و ليواى ئه‌نساڕى مه‌رجعين، ئه‌وانه‌ى تر بچووكن ناسراونين له سه‌ر گۆڕه‌پانى جه‌نگ و ده‌زگاكانى راگه‌ياندن، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و گروپانه‌ى سه‌ر به عه‌لى خامنه‌ين.
دوو گروپ سه‌ر به حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاى ئه‌ميندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانيه، كه ئه‌وانيش حزبوڵاى ثائيرون و كه‌تيبه‌كنى عماد موغنيه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان گروپى گه‌وره و گرنگ نين، به‌ڵام وه‌ك ده‌لاله‌تێكى ره‌مزى به‌شدارى حزبوڵاى لوبنانيه له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى شيعه له عێراق دواى ئه‌وه‌ى كه شيعه بوونه كاراكته‌رى به‌هێز له گۆڕه‌پانى سوريا، رۆڵيان زياتر بوو له هێزه‌كانى سوپاى سوريا.
دوازده گروپى بچووك شوێنكه‌وته‌ى ژماره‌يه‌ك مه‌رجه‌عن، وه‌ك كه‌مال حه‌يده‌رى، محمد ليه‌عقوبى، صادق شيرازى، كازم لحائيرى، ته‌نها هێزه گروپى بابلى چووته پاڵى، كه گروپێكى چه‌كدارى مه‌سيحيه، پێكهاتووه له خۆبه‌خشه مه‌سيحيه‌كان له به‌غدا و ده‌ورى به‌رى، ره‌يان كلدانى سه‌كردايه‌تى ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌و حيسابه‌يه كه حه‌شدى شه‌عبى گوايه خاوه‌نى بازنيه‌كى فروانن ته‌نها له شوێنكه‌وته‌ى يه‌ك ئايين پێكنه‌هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هيچ گروپێكى سوونيان له‌گه‌ڵ نيه، زۆرێك له گروپه‌كانى حه‌شدى سونى هه‌ماهه‌نگيان له‌گه‌ڵ حه‌شدى شيعى هه‌يه، هاوكارى و چه‌كيان لێ وه‌رده‌گرن، هه‌ندێك جار موچه‌يان لێوه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه تايبه‌ت بوو به باشورى موسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حه‌فات گروپ له رێزى حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌سمى تۆماركراوه، هاوكارى چه‌ك و پاره ده‌ده‌رێن، به‌شێكى زۆرى ئه‌و شه‌ڕه‌ى ده‌كرێت ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى ژماره‌يه‌كى كه‌م له‌و گروپانه، وه‌ك رێكخراوى به‌در، حزبوڵاى عێراق، عه‌سايبى ئه‌هلى حه‌ق، سه‌رياى سه‌لام، بزوتنه‌وه‌ى نوجه‌با، سه‌راياى خوڕاسانى، كه به به‌ردى بناغه داده‌ندرێت له پێكهاته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌روه‌ك ئێران چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك پێش ئێستا دروستى كردوون، وه‌ك فه‌يله‌قى به‌در و گروپه‌كانى تر‌ى دروستكرد دواى داگيركردنى عێراق، وه‌ك جه‌يشى مه‌هدى، دواى داگيركردنى موسڵ ناوه‌كه‌ى گۆڕا به سه‌رايايى سه‌لام و بزوتنه‌وه‌ى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، كه له ساڵى 2006 له جه‌يشى مه‌هدى جيابوونه‌وه، به‌ڵام راگه‌ياندنى ره‌سمى بۆ ناوه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ ساڵى 2009.
هه‌روه‌ك زۆرترين گروپه‌كانى تر دواى رووداوه‌كانى موسڵ دامه‌زران له ساڵى 2014، ياخود له‌و كاته خۆيان ئاشكرا كرد، دواى ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵێك گروپ له ده‌ره‌وه‌ى ياسا چالاكيان هه‌بوو، كه كاريان پارێزگارى كردن بوو له باره‌گاى ئه‌و حزبه‌كانيان، ياخود جێبه‌جێكردنى كرده‌ى رفاندن و كوشتن و ئازاردانى خه‌ڵكه، له ميانه‌ى ساڵانى داگيركارى به گروپى مه‌رگ ناسرابوون.
زۆربه‌ى ئه‌و گروپانه هاوكارى تايبه‌ت ده‌كران له لايه‌ن حكومه‌تى مه‌ركه‌زى، چونكه زۆربه‌ى سه‌كرده ئاينى و سياسيه‌كان جێبه‌جێكاربوون، هه‌روه‌ك پاشكۆيه‌تيان بۆ ئێران تايبه‌تمه‌ندى پێدابوون، كه حكومه‌ت گرنگى زياتريان پێ بدات، گرنگترين گروپه‌كان:
رێكخراوى به‌در باڵى سه‌ربازى:
رێكخراوى به‌در له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابوو له ساڵانى سه‌ره‌تاى جه‌نگى عێراق ئێران دامه‌زرا، كه پێك هاتبوو له كۆمه‌ڵێك ديلي جه‌نگ له سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر، كه ناچاركرابوون به سه‌ربازى، ئێران ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كۆكرده‌وه‌به سه‌رۆكايه‌تى محمد باقرالحكيم و به سه‌رپه‌رشتى و هاوكارى راسته‌وخۆى سپاى پاسدارانى ئێرانى.
هه‌ندێك له ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و رێكخراوه دواى رووداوه‌كانى موسڵ هه‌زاران جه‌نگاوه‌ر چوونه ريزه‌كانى، ژماره‌يان له 10 هه‌زار بۆ 15 هه‌زار جه‌نگاوه‌رى شه‌ڕكه‌ر و خه‌ڵكى تر چوونه له سه‌ره‌تاى داگيركردنى عێراق، له‌گه‌ڵ دروستكردنى حه‌شدى شه‌عبى باڵى سه‌ربازى رێكخراوى به‌در يه‌كێك بوو له دياترين ئه‌و گروپانه‌ى رووبه‌رى رێكخراوى ده‌وله‌ى ئيسلامى بوويه‌وه، له‌و ساته‌وه هادى عامى به جلى سه‌ربازيه‌وه له ناوچه‌كانى جه‌نگ ده‌ركه‌وت له دياله، ئامرى، فه‌لوجه و تكريت ده‌ده‌كه‌وت، له كاتى دروستكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ستيان به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت داگرت، كه كۆتا وه‌زير پياوى دووه‌مى رێكخراوى به‌دربوو، به ناوى محه‌مه‌د غه‌باان له 5 ته‌موز ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشه‌كه‌ش كرد له دواى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده له ناوه‌راستى به‌غداى پايته‌خت.
عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق
پێى هاته‌كه‌ى پێى ده‌گوترێت بزوتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئيسلامى، پێكهاتوو له كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌رى سه‌ر به جه‌يشى مه‌هدى بڕيارى شه‌رنه‌كردن له دژى ئه‌مريكيه‌كان و ته‌سليمكردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانيان ره‌تكرده‌وه، كه له‌لايه‌ن موقته‌دا سه‌درداواكرابوو له ساڵى 2004، تا 2006 به سه‌ربه‌خۆى مانه‌وه له هه‌مان ساڵ به سه‌كردايه‌تى قه‌يس غه‌زعه‌لى سه‌ركرده‌ى ديارى جه‌يشى مه‌هدى و چه‌كرده‌يه‌كى وه‌ك ئه‌كره‌م كه‌عبى و سه‌لام مالكيى خۆيان راگه‌ياند.
ژماره‌ى تاكه‌كانيان به زياتر له ده هه‌زار چه‌كدارى شه‌ڕكه‌ڕ داندراوه، پاڵپشتى مادى و مه‌شق پێكردنيان له لايه‌ن ئێرانه‌وه بوو، له پايزى 2014 له سه‌رزارى نوێنه‌ره‌كه‌يان به‌يعه‌تى شه‌رعياندا به عه‌لى خامنئه‌ى رێبه‌رى باڵاى شۆرشى ئيسلامى له ئێران.
دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه چووه پڕۆسه‌ى سياسى، باڵى سياسيان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران (فراكسۆنى صاديقون) نوێنه‌رايه‌تيان ده‌كات، ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه چالاكى سه‌ربازيان هه‌يه له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، به يه‌كێك له گروپه پڕچالاكيه‌كان داده‌ندرێت له رووداوه‌كانى موسڵ، له سێ گروپه يه‌كه‌مه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كه‌يه، له كاتێك ليواى چواره‌م له سوريا شه‌ڕ ده‌كاات، هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌و گروپه مۆركێكى تائيفيان هه‌يه دژى سوونه له‌و ناوچانه‌ى كه بوونيان هه‌يه17، رێزى گروپ و كۆمه‌ڵه تيرۆرستيه‌كانه، كه له‌و به‌يانه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيماراتى ده‌ريكردووه.
سه‌رياى سه‌لام:
رۆژێك دواى كه‌وتنى شارى موسڵ له ده‌ى حوزه‌يرانى 2014 خۆى راگه‌ياند، موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ى ئه‌و ره‌وته له باره‌ى پێكهێنانى سه‌راياى سه‌لام رايگه‌ياند دامه‌زراندنى بۆ پارێزگارى له موقه‌ده‌ساته‌كان دروستبوو، يه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنيشى له نمايشێكى سه‌ربازى بوو، كه رێكخراوه‌كه رێكى خستبوو له 21 ى حوزه‌يرانى 2014.
ژماره‌ى چه‌كدارانى سه‌رياى سه‌لام به ده‌هه‌زار كه‌سى شه‌ڕكه‌ر مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له زۆربه‌ى شه‌ڕى شاره‌كان و گێرانه‌وه‌يان به‌ژداريان كردووه، له‌وانه جه‌نگى موسڵ، كه پێشتر سه‌ركرده‌ى ره‌وته‌كه رايگه‌ياندبوو به‌ژدارى ناكه‌ن.
كه‌تائيبى حزب الله له عێراق
دروستبوونى كه‌تائيب به پاڵپشتى راسته‌وخۆى حزبوڵاى لوبنانى بوو له ساڵى 2007، له ژماره‌يه‌ك گروپى چه‌كداربوون، خامنه‌يان وه‌ك مه‌رجه‌عى ئاينى قبوڵ بوو، كه‌تائب بڕواى به ويلايه‌تى فه‌قيه هه‌بوو، لايه‌نگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوو18، فه‌زڵى دروستكردنى ئه‌و گروپه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عماد موغنيه‌ى سه‌كرده له حزبوڵاى لبنانى، هه‌ندێك له زانياريه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌نديس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دواى تيرۆركردنى عماد موغنيه له ديمه‌شق سه‌ركردايه‌تى وه‌رگرت به پاڵپشتى ئێران به‌هۆى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران.
له 31 ئابى 2007 كه‌تائيى حزبوڵاى عێراق له‌گه‌ڵ چوار گروپ هاوپه‌يمانيان راگه‌ياند له دواى داگيركردنى عێراق، به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ و به هاوكارى راسته‌وخۆى ئێران كاريان ده‌كرد، كه بريتى بوون، له كتيبى عه‌لى ئه‌كبه‌ر، سه‌جاد، كه‌ربه‌لا، زه‌يد بن عه‌لى.
له دواى رووداوه‌كانى موسڵ پێكهاته‌ى (سه‌رايايى به‌رگرى شه‌عبى) خۆى راگه‌ياند بۆ وه‌رگرتن و مه‌شق پێكردنى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌و خۆبه‌خشانه‌ى وه‌ڵامى فه‌تواى (جيهادى كيفائى) دايه‌وه، ئه‌و گروپه له زۆربه‌ى شاره عێراقيه‌كان شان به‌شانى هێزه‌كانى عێراقى و گروپه‌كانى تر له حه‌شدى شه‌عبى شه‌ڕيان كرد.
گروپه‌كانى تر
ژماره‌يه‌ك گروپى تر هه‌ن رۆڵيان له رووداوه‌كانى عێراق و سوريا هه‌يه، له‌و گروپى سه‌راياى خوراسانى سه‌ر به نووسينه‌گه‌ى رێبه‌رى باڵاى ئێران، كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى تر كه سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێرانى بوون، به عه‌مار حه‌كيم سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى له عێراق، كه درێژكراوه‌ى رێكخراوى ئه‌نجومه‌نى باڵا بوو بۆ شۆڕشى ئيسلامى له عێراق، كه محمد باقر حه‌كيم له ساڵى 1982 له ئێران دايمه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ى ببێته باڵى سياسى هاوشان له‌گه‌ڵ باڵى سه‌ربازى ناسراو به ليواى به‌در، پاشان گۆڕا بۆ فه‌يله‌قى به‌در پێش جودابوونه‌وه‌ى له ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ به سه‌ركردايه‌تى هادى عامرى.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى ژماره‌يه‌ك گروپى له ناو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌يه، له چه‌ند شوينێك ده‌جه‌نگن.
چه‌ند گروپێكى تر له نه‌ته‌وه‌كانى تر له رێزى حه‌شدى شه‌عبين، به‌ڵام وه‌ك مه‌زهه‌ب شيعه‌ن، وه‌ك كه‌تيبه‌كانى توركمانى شيعه، چوار هه‌زار كه‌س ده‌بان، چالاكيه‌كانيان له نزيك شارى ته‌له‌عفه‌ر له پرۆسه‌ى گێرانه‌وه‌ى موسڵ به‌ژداربوون، شيعه كورده‌كانى به‌ژدارن كه به شه‌به‌ك ناسراون، چه‌كدارانى مه‌سيحى، كه‌مێك توركمانى سوونه و عه‌ره‌بى سوونه، چه‌ندين پێكهاته‌ى تريان لايه كه به‌ناوى حه‌شدى عه‌شايه‌رى ناوچه جۆراوجۆره‌كان خۆبه‌خشانه هاتوونه له ژێر سه‌كردايه‌تى حه‌شدى شه‌عبى نوێژ ده‌كه‌ن، ياخود به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ هاوشانى حه‌شدى شه‌عبين.
تونا مرۆى و چه‌كدارى و سه‌رچاوه‌كانى هاوكارى:
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى پێويستى زياتريان دارايى هه‌يه بۆ دابين كردنى پێداويستيه سه‌ره‌كيان له پێناو پێدانى موچه‌ى جه‌نگاوه‌رانيان دابين كردنى چه‌ك و خۆراك، له‌گه‌ڵ بودجه‌يه‌ك بۆ به‌رده‌واومى گه‌شه‌پێدانى خۆيان، جگه له‌وه‌ش موچه بۆ خێزانى كوژرا و برينداره‌كانيان، بودجه‌يه‌كى زۆر بۆ تيماركردنى بريندارى جه‌نگه‌كانيان، به‌هه‌مان شێوه بودجه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌م ئه‌ندام ده‌بن ناتوانن بگه‌ڕينه‌وه بۆ به‌ره‌كانى جه‌نگ، زۆرلايه‌نى تريش هه‌يه پێويستى به دابينكردنى داراييه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى به‌شێك له‌و داراييه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى دارايى به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات له به‌ينى گروپه‌كانى ناو حه‌شدى شه‌عبى.
خۆبه‌خشى رێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى موچه‌ى مانگانه‌ى له حكومه‌تى عێراقى له ميانه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى مانگانه نزيكه‌ى 600 دۆلارى وه‌رگرده‌ن، جگه له‌وه‌ش نزيكه‌ى سه‌د دۆلاريان بۆ خواردن پێ ده‌درا.
له مانگى حوزه‌يرانى ساڵى 2016 ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌يشته 140 هه‌زار كه‌س، هه‌زاران كه‌سيان له پێكهاته‌كانى تر بوو19، 124 هه‌زار كه‌س له گروپه‌كانى شيعه‌ن، 14 هه‌زار كه‌س عه‌ره‌بى سوونه‌ن20، ژماره‌يه‌ك چه‌كدار مه‌سيحين له كه‌تيبه‌كانى بابليۆن، ئه‌وانه‌ى تر ئێزيديه‌كانن، هه‌روه‌ك كورده شيعه‌كان كه شه‌به‌كن، توركمانى شيعه له كه‌ركوك و ته‌له‌عفه‌ر.
له كاتێك دا ئاماژه‌كانى سه‌ره‌تا ژماره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبيان له 40 هه‌زار بۆ 60 هه‌زار كه‌س دياريكردبوو، دواى رێكخستنى له ساڵێك گه‌يشته نزيكه‌ى 100 هه‌زار جه‌نگاوه‌ر21، به‌ژدارى چه‌ندين شه‌ڕيان كرد، له كاتێكدا سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵيان ده‌دا بۆ سه‌ركه‌وتنى به‌رنامه‌ى ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه له ژێر تيشكى فه‌تواى جيهادى كه‌فائى بۆ مه‌شقكردنى نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن هاووڵاتى كه چه‌كيان هه‌ڵگرتبوو له قوتابيان و خوێندكارانى زانكۆ و كرێكار و فه‌رمانبه‌ر بێكاران به‌و سيفه‌تى هێزى يه‌ده‌گه‌ن.
گروپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى پێداويستيه‌كانى چه‌ك و خواردن و پێداويستيه‌كانى تريان له هێزه‌كانى عێراقى ثێ ده‌گه‌يش، ئه‌وه جگه له‌وه ئێران هاوكارى ده‌كردن، به دانپێدانانى به‌رپرسانى عێراقى، ئێران پێشڕه‌ويه‌كانى تيرۆرستانى راگرت، نه‌يهێشت هێزه‌كان و به‌غدا بكه‌ون، ئه‌گه‌ر پاڵپشتى ئێرانلا نه‌بوايه دۆخى عێراق زۆر سه‌خت ده‌بوو22.
له كاتژمێره‌كانى يه‌كه‌مى كه‌وتنى ساڵى موسل له 10 حويزه‌يران له ساڵى 2014 حكومه‌تى عێراقى داواى له سه‌رجه‌م سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌كان كرد پێوه‌ندى به نزيكترين سه‌ربازگه‌كانى سوپاى عێراقى بكه‌ن له‌و ناوچانه‌ى سوپاى عێراقى هه‌يه، هه‌روه‌ك له شاره‌كانى ئێران پرۆسه‌ى خۆبه‌شى بۆ هاتنه عێراق ده‌ستى پێكرد له پێناو جه‌نگ كردن بۆ پاريزگارى كردن له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، له كه‌متر له 24 كاتژمێر 4200 كه‌س خۆيان وه‌ك خۆبه‌خش تۆماركرد23.
ئێران چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى دروسبێت به‌رده‌وام هاوكارى ميليشاكانى شيعه‌ى ده‌كرد، به گوێره‌ى نامه‌يه‌كى كريستۆفه‌ر هيلى باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق بۆ وزاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له ساڵى 2009 نووسى بووى هاوكاريه‌كانى ئێران بۆ رێكخراوه‌كانى له عێراق ساڵانه له 100 تا 200 مليۆن دۆلاره24.
زيادبوونى پاڵپشتى مادى و چه‌ك ئێران هه‌ميشه كارى له‌سه‌ر به‌هێزكردنى تواناكانى حه‌شدى شه‌عبى و سه‌رچاوه مرۆيه‌كانى ده‌كرد له ميانه‌ى سه‌ربازانى ئێرانى، ياخود ئه‌ندامانى سوپاى پاسداران بۆ جه‌نگكردن له ته‌نيشت حه‌شدى شه‌عبى و به‌شدارى تۆپه‌كانى ئێران له هه‌ندێك چالاكى سه‌ربازى له شاروشارۆچه‌كانى نزيك ئێران، هه‌روه‌ك له ناحيه‌ى جه‌له‌ولا به‌ژداربوون كه 30 كيلۆ مه‌تر دووره له رۆژئاواى ئێران له نزيك سنوور، 1500 سه‌ربازى ئێرانى له‌و سنووره په‌ڕينه‌وه به‌ژدارى ئه‌و كرده‌يان كرد بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى جه‌له‌ولا بۆ جارى دووه‌م دواى ئه‌وه‌ى شاره‌كه ده‌ستى به‌سه‌رگيرا، پاشان ئازادكردنه‌وه‌ى دوخرا، به‌لام تۆپه‌كانى ئێران بۆردوومانى ناوه‌راستى شاره‌كه‌يان كرد25 ئيران پاڵپشتى هه‌ندێك له گروپه‌كان ده‌كات به سه‌ربه‌خۆى دوور له پاڵپشتى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، به‌تايبه‌ت ئه‌و گروپانه‌ى كه وه‌لائى خۆيان بۆ سياسه‌ته‌كانى وه‌لى فه‌قيه راگه‌ياندوه، وه‌ك حزبوڵاى عێراقى و رێكخراوى به‌در و بزوتنه‌وه‌ى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق و هه‌ندێكى تر.
له تشرينى دووه‌مى 2014 كه‌تائيبى عه‌سائيبى ئه‌هل حه‌ق به‌يعه‌تى دا به عه‌لى خامنه‌ئى رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلامى ئێران، له ميانه‌ى جابير حه‌ى نووێنه‌ر‌يان له شارى قومى ئێران، ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز له چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌منى عێراقى گواستيه‌وه، كه عه‌سائيى ئه‌هلى حه‌ق مانگانه نزيكه‌ى مليۆن و نێوێك بۆ دوو مليۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت له ئێران26