نوچەنێت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئاگربەست و راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “ئێمە پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ و راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگ”.
We welcome #Kurdistan Regional Government statement declaring immediate ceasefire & halt to military ops. Calm & dialogue are steps forward.
— Heather Nauert (@statedeptspox) October 25, 2017
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا مەترسی بەریەککەوتنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەخاتەڕوو و پێشنیاز دەکات ئەنجامی ریفراندۆمی “کوردستانی عێراق” سڕ بکرێت. هەروەها داوا دەکات لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دەستپێبکات.