نوچەنێت
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە راگەێندراوێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵی سه‌ربازیی هێزه عێراقییەکان و حه‌شدی شه‌عبی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا دەردەبڕێت و دەڵێت، هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردودا هێزه عێراقییەکان، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵشتی دەکرێن، هێزێكی زۆریان بە تانك و زرێپۆش و هامڤی و چه‌ك و ته‌قه‌مەنی ئه‌مریكییەوە له ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان، كۆكردۆته‌وه.
هێمای بەوەش داوە، کە عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه و ئه‌م جموجۆڵه سه‌ربازییانه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركوك و پردێ دێن.
ئەنجوومەنی ئاسایش، داوا له حكومه‌تی عێراق دەکات كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه بكشێته‌وه، هه‌روه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندینجار بەپێویستیان زانیوە عێراق به ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج پابه‌ندبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.