نەتەنیاهۆ داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات گرنگی بە کورد بدەن

0

نوچەنێت-ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێڕای جەخت کردنەوەی لە سەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ داواکاری کوردەکان، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کردووە، کە گرنگی بە داهاتوو و ئاسایشی گەلی کورد بدرێت.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانەی گوتارێکدا، کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری رهاوام زیوی، وەزیری پێشووی گەشتوگوزاری ئیسرائیل پێشکەشی کرد رایگەیاند: زیوی لە دەیەی ٦٠ی زایننی، بۆ راپەڕاندنی کاروباری پێسپێردراو سەردانی کوردستانی عێراق کردووە و چادوێری  دروستکردنی پرۆژەی نەخۆشخانەیەکی سەحرایی کردووە، کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەڕێوەچووە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە زاری نەتانیاهۆ بڵاوی کردۆتەوە، کە ئەم وەزیرە لە ساڵی ٢٠٠١ و لە ئۆرشەلیم تیرۆر کراوە و یەکێک لەو کەسانە بووە، کە پشتیوانی راستەقینەی کوردی کردووە و هەستی هاوکاری کوردەکان ئێستاشی لە گەڵ بێت بەردەوامە.

نەتانیاهۆ جەختیشی کردۆتەوە، کە ئیسرائیل بەرامبەر بە ویست و داواکاری کوردەکان، هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەبێ گرنگی بە داهاتوو و ئاسایشی کوردەکان بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com