نوچەنێت
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی، لە میحوەری باشوری کەرکوک کۆبۆوە.
ئەمڕۆ سێشەمەمە، ٢٤-١٠-٢٠١٧کۆسرەت رەسوڵ، بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی لە میحوەری باشوری کەرکوک کۆبۆوەو ئاگاداری کردوونەوەتەوە، کە فەرمان تەنیا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، وەربگرن.
بەپێی راگەیێندراوێکی نوسینگەی کۆسرەت رەسوڵ، لە کۆبوونەوەکەدا باسی هه‌لومه‌رجى سیاسی كوردستانى كردووەو ئاماژەی بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی عیراق و حەشدی شەعبی داوە. پێی گوتون کە کوردستان، رووبەرووی گەلەکۆمەی هەمەلایەنی وڵاتان بۆتەوە.
هاوکات باس لە بەرگرییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، کراوەو چۆنێتى دابه‌زاندن و وه‌رگرتنی فه‌رمانە سه‌ربازییه‌كانى بۆ شیكردوونەتەوە كه رێگەپێدراو نییه جگه له فه‌رمانده‌یی گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، فه‌رمانى سه‌ربازى له هیچ كه‌س و لێپرسراوى هێزێكى لابه‌لا وه‌ربگرن، كه له ئاستى ئه‌و به‌رپرسیارێتییەدا نین.