لە سنووری مەخموور پێشمەرگە هێرشێکی حەشدی شەعبی تێکشکاند

0

نوچەنێت

بەرپرسی فەوجی چوار لە لیوای 14ـی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە سنووری مەخموور حەشدی شەعبی هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پیشمەرگە و هێرشەكەیان تێكشاندووە.

موقەدەم رووكن ئەدهەم مزووری، بەرپرسی فەوجی چوار لە لیوای 14ـی پێشمەرگە بە “رووداو”ی راگەیاند “نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 24-10-2017) حەشدی شەعبی لە بەرزاییەكانی بازاڕگە لەنزیك بازگەی ئاسایش لە میحوەری مەخموور هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە”. دەشڵێت “حەشد كوژرا و برینداری هەیە و ئێمەش تەنیا یەك بریندارمان هەیە”.

بەگوتەی موقەدەم رووكن ئەدهەم مزووری “هەر زوو هێرشەكەی حەشد تێكشكێنراوە ئۆتۆمبیلێكی سەربازییان، كە هامەرێكە بە تێكشكاوی كەوتە دەست پێشمەرگە، هامەرێكی دیكەشیان كرایە ئامانج، بەپێی زانیاریەكانمان، كوژرا و برینداریشیان هەیە، بەڵام ژمارەكە روو نییە، ئێمەش تەنیا یەك بریندارمان هەیە”.

وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی حەشدی شەعبی لە سەنووری مەخموور لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیک رەبیعە هێرشێکی حەشدی شەعبیان تێکشکاند. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش رایگەیاند لەو هێرشەدا دوو هامەر و باجەرێکیان تێکشکاندوون و حەشد کوژراو و برینداریان هەیە.

لە بەرەبەیانی رۆژی 16-10-2017، حەشدی شەعبی هێرشی بۆ سەر ناوچە كوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەستپێ‌كرد، چەندین ناوچەی كۆنترۆڵكرد و ئێستاش ئەو هێرشانە بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com