پێشمەرگە هێرشێکی حەشدی شەعبی تێکشکاند

0

نوچەنێت

فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیک رەبیعە هێرشێکی حەشدی شەعبی تێکشکاند.

مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان، بە “رووداو”ی راگەیاند: کاتژمێر 08:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-10-2017، هێزێکی حەشدی شەعبی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە مەحموودیە.

مەنسوور بارزانی گوتی “هێزەکەی حەشدی شەعبی لە رەبیعەوە بەرەو مەحموودیە دەهات، پێشمەرگە حەشدی ئاگادارکردەوە لە پێشڕەویکردن، بەڵام زیاتر هاتنە پێش و شەڕ روویدا”.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەدا، کە لە ئەنجامی شەڕەکە دوو هامەر و باجەرێکی حەشدیان تێکشکاندوون، حەشدیش بە فەرمی داوایکردووە شەڕ بووەستێت. هەروەها دڵنیاییشی دا، کە  پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com