ماکرۆن پەیوەندی بە بارزانییەوە دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی فەرەنسا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و نیگەرانی خۆی لە بارودۆخ و گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشاندا و رایگەیاند “باشترین رێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان گفتوگۆ و دانوستاندنە”.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 23-10-2017، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستا،ن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی گرژییەکانی هەولێر و بەغدا “نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخ و گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشاندا و داوای ئەوەی كرد، كە هەردوولا دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ و پێكدادان دروست نەبێت”. جەختیشی لەوە كردەوە “باشترین رێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان گفتوگۆ و دانوستاندنە”.

هاوکات مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بارودۆخ و رووداوەكانی ئەو دواییەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی بۆ سەرۆكی فەرەنسا شیکردەوە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “سەرۆكی فەرەنسا لە هەوڵی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەكانیان بكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com