
فۆتۆ فه‌ریق هه‌ڵه‌بجه‌یی
به‌رگری جه‌ماوه‌ری له‌بودجه داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان دەکات
پارێزگاری سلێمانی: ئه‌گه‌ر به‌گونجاومان نه‌زانی مۆڵه‌ت ناده‌ین
نوچەنێت
هاوڵاتی . ئارا ئیبراهیم
به‌رپرسی نوسینگه‌ی پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند تائێستا مۆڵه‌تی خۆپیشاندان نه‌دراوه‌و لیژنه‌ی ئه‌منیش بڕیار له‌سه‌ر پێدان‌و نه‌دانی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی به‌رگری جه‌ماوه‌ری له‌بودجه سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد‌و داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانيان كرد و پارێزگاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی “مه‌بده‌ئی” رێگه‌ی به‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا.
به‌ڵام كارزان جیهان، به‌رپرسی مه‌كته‌بی پارێزگاری سلێمانی له‌لێدوانێكدا به سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند یاداشتی رێكخه‌رانی خۆپیشاندان ناته‌واوی تێدابووه‌و كات‌و شوێنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه هه‌ركات چاكیان كرد قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتیشی”لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی بڕیار له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ته‌كه ده‌دات، ئه‌گه‌ر پێیان گونجاو بوو ئه‌وا هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌گونجاو نه‌زانی ئه‌وا مۆڵه‌تی پێناده‌ن”.