نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا موچە دەدرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی گوت، رەنگە هەندێ کێشە دروست بێت، بەڵام بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت و موچە دابەش دەکرێت.
هاوکات لەبارەی حکومەتی رزگاری نیشتمانی، کە بزووتنەوەی گۆڕان کاری بۆ دەکات، رایگەیاند، ئامادەن گفتوگۆی لەسەر بکەن، چونکە وردەکاریی زۆری دەوێت.
سەبارەت بە تەنگژەی نێوان هەولێرو بەغدا، گوتی، دەمانەوێت کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەربکەین، چاوەڕێی وەڵامی بەغداین بۆیە وادەی چوونی شاندی کوردستان دیارنییە.