ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردۆتەوە

0

نوچەنێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵی سه‌ربازیی هێزه‌ عێراقییەکان و حه‌شدی شه‌عبی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەردەبڕێت و دەڵێت، هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە، کە له‌ماوه‌ی 48 كاژێری رابردوودا هێزه‌ عێراقییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵشتی دەکرێن، هێزێكی زۆریان بە‌ تانك و زرێپۆش و هامڤی و چه‌ك و ته‌قه‌مەنی ئه‌مریكییەوە له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان، كۆكردۆته‌وه.
هێمای بەوەش داوە، کە عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ‌ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌ و ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییانه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركووك و پردێ دێن.
ئەنجوومەنی ئاسایش، داوا له‌ حكومه‌تی عێراق دەکات، كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه‌ بكشێته‌وه‌، هه‌روه‌كو سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندینجار بەپێویستیان زانیوە‌‌ عێراق به‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێ مه‌رج پابه‌ندبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com