نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدارایگەیاند، کە کونسوڵخانەیان لە هەرێمی کوردستان داناخەن و پشت لە کورد ناکەن.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، هەڵوێستی روسیا لەبارەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، نەگۆڕاوە و مۆسکۆ رێز لە خواست و داواکارییەکانی گەلی کورد دەگرێت و داوا دەکات کێشە و ناکۆکییەکان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن.
سەبارەت بە کۆمپانیا روسییەکان، بەتایبەت رۆسنەفت و گازپرۆم گوتی “کۆمپانیاکانمان کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان فراوان دەکەین و پەیوەندی باشمان لەگەڵ کورد هەیە، پشت لە کوردەکان ناکەین”.