نوچەنێت
بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، نزیکەی 600 کەسی سڤیل لە سنووری پارێزگای کەرکوک و قەزای خورماتوو کوژراون و دوو حاڵەتی دەستدرێژی سێکسیش تۆمارکراون.
دیندار زێباری، بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە “رووداو”ی راگەیاند، چەکدارانی حەشدی شەعبی نزیکەی 400 کەسیان لە سنووری کەرکوک کوشتووە. لە خورماتووش لەنێوان 150 بۆ 200 کەس کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، چەکدارانی حەشدی شەعبی لەنێوان کەرکوک و داقووقدا دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژن و کچانی کورد و دوو حاڵەتی دەستدرێژی تۆمارکراون.