نەتانیاهۆ بۆ پوتین: هەرێمی کوردستان لە هێرشی میلیشاکانی ئێران دەپارێزم

0

نوچەنێت-رووداو

شرۆڤەکارێکی کاروباری روسیا رایدەگەیەنێت، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر
پوتین، سەرۆکی روسیای گوتووە، هەرێمی کوردستان لە هێرشی میلیشاکانی ئێران دەپارێزێت و ئەگەر پێویست بکات فڕۆکە هەڵدەستێنێت و ئاسمانی سوریا بەکاردێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی 20-10-2017، ئاژانسی رۆیتەرز، لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دژی هێرشەکانی سوپای عێراق بەرامبەر بە کورد، لەنێو سەرکردەکانی جیهان لۆبی بۆ پرسی کورد دەکات. ئاماژەی بەوەش دابوو، کە ناتانیاهۆ جگە لە پوتین، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵیش ئەنجامداوە.

ماکسی سوچکۆف، سەرنوسەری دۆسیەی روسیا لە ماڵپەڕی بەنێوبانگی ئەلمۆنیتەر، لە چەند تویتێکدا باسی لەوە کردووە، کە ئیسرائیل بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ رووسیا دەستی بە جموجۆڵ کردووە.

سوچکۆف دەڵێت، لە روسیا بانگەشە بۆ ئەوە دەکرێت، کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی رۆژی 18-10-2017 ی نێوان ناتانیاهۆ و پوتیندا، کە کرێملین ئاماژەی بەوەدا باسی گشتپرسی کوردستانیان کردووە، ناتانیاهۆ بە پووتینی گوتووە، یەکێک لە بژاردەکانی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر ‌هێرشێکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و ناردنی هاوکاری، بەکارهێنانی ئاسمانی سووریا دەبێت، تەنانەت بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی سەربازیش.

ئەو شرۆڤەکارە باسی لەوەش کردووە کە رووسیا باوەڕی وایە بەشداری ئیسرائیل لە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا کارێکی باش نییە و لەجیاتی چارەسەرکردن کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، باوەڕیشی وایە دەبێتە مەترسی بۆ وەبەرهێنانی رووسیا لە بواری وزە لە کوردستان.

ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، بەغدا بە پەیوەندییەکانی روسیا و کوردستان رازی نییە، بۆیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق بچێتە مۆسکۆ و لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەن.

سوچکۆف ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەپێی سەرچاوەکان لە روسیاوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، باسی کوردستان کراوە، هەرچەندە کرێملین لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی پێنەداوە باسی هەرێمی کوردستان کرابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com