فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای کەرکوك – پردێ راگەیەندراوێك بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای کەرکوك – پردێ، چەواشەكارییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراقی رەتدەكاتەوە و دەڵێ “پردێ شارۆچکەیەکی ئارام و جێی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کورد و تورکمان بووە و بەهیچ شێوەیەک، جگە لە دامودەزگە فەرمییەکان، هیچ هێزێکی لێ نەبووە و ئەوە درۆیەکی شاخدارە، کە گوایە هێزی بیانی لێ بووە و دانیشتوان داوای هاتنی هێزی عێراقییان کردبێت و بەو بیانووە پەلاماری ئەو شارۆچکەیان داوە”.

رۆژی شەممە 21-10-2017 فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای کەرکوك – پردێ، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند “هێزی پێشمەرگە لە شوێنەکانی خۆی بووە و دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و تەنها بەرگریی کردووە و توانیویەتی رێگە لە پەلامار و پێشڕەوی ئەوان بگرێت و هێرشەکەیان تێکبشکێنێت”.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە “وەك دوێنێش ناوی هێزە بەشداربووەکانی ئەو پەلامارەمان راگەیاند، ژمارەی زۆری کوژراو و بریندارەکانیان بەڵگەن و دەری دەخەن کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەرپەرشتیار و بەشداری سەرەکیی ئەو پەلامارە بوونە و بەو جۆرە بەیاننامانە ناتوانن شکستی ئەو هێزەیان بشارنەوە و بیخەنە ئەستۆی هێزی تری عێراقی”

فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای کەرکووك – پردێ دەڵێت”تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی میلان رەت دەکەینەوە، بەڵام ئێمە T72 و هەمەر و چەکی پێشکەوتووی رۆژئاوایی لەکوێ بوو و، دەپرسین: میلیشیایەکی وەک حەشدی شەعبی، تانکی ئابرامز، بە چ مافێک دژی گەلی کوردستان بەکاری دەهێنێت”.

دەقی راگەیەندراوی فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوك – پردێ:

لە بەیاننامەیەکدا کە بەناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراقی بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک  چەواشەکاری تێدایە کە مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەکانە.

یەکەم: پێش هەموو شتێک، بەر لە پەلامارەکەی دوێنێی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، پردێ شارۆچکەیەکی ئارام و جێی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کورد و تورکمان بووە و بەهیچ شێوەیەک جگە لە دامودەزگە فەرمییەکان، هیچ هێزێکی لێ نەبووە و ئەوە درۆیەکی شاخدارە کە گوایە هێزی بیانی لێ بووە و دانیشتوان داوای هاتنی هێزی عێراقییان کردبێت و بەو بیانووە پەلاماری ئەو شارۆچکەیان داوە.

 دووەم: هێزی پێشمەرگە لە شوێنەکانی خۆی بووە و دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و تەنها بەرگریی کردووە و توانیویەتی ڕێگە لە پەلامار و پێشڕەوی ئەوان بگرێت و هێرشەکەیان تێکبشکێنێت.

 سێیەم: وەک دوینێش ناوی هێزە بەشداربووەکانی ئەو پەلامارەمان ڕاگەیاند، ژمارەی زۆری کوژراو و بریندارەکانیان بەڵگەن و دەری دەخەن کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەرپەرشتیار و بەشداری سەرەکیی ئەو پەلامارە بوونە و بەو جۆرە بەیاننامانە ناتوانن شکستی ئەو هێزەیان بشارنەوە و بیخەنە ئەستۆی هێزی تری عێراقی.

 چوارەم: تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی میلان ڕەت دەکەینەوە، بەڵام ئێمە دەپرسین: میلیشیایەکی وەک حەشدی شەعبی، تانکی ئابرامز و T72 و هەمەر و چەکی پێشکەوتووی ڕۆژئاوایی لەکوێ بوو و بە چ مافێک دژی گەلی کوردستان بەکاری دەهێنێت.

 لە کۆتاییشدا جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێشخەری شەڕ نابێت، بەڵام بە ئامادەیی تەواو لە حاڵەتی بەرگریدایە و ڕێگە لە دەستدرێژییەک دەگرێت.

 فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – پردێ

21ـی10ـی2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com