
١٠ رۆژه مەولود ئافەند له سلێمانی بێسه‌روشوێن كراوه و هیچ كه‌مپین و خۆپێشاندانێكیش له‌ئارادا نییه
نوچەنێت . باس
ماوه‌ی 10 رۆژه مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد له سلێمانی بێ سه‌روشوێن كراوه، تا ئێسته میدیای كوردی، به تایبه‌تیش سلێمانی گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان به رووداوه‌كه نه‌داوه، وێبلۆگی ده‌زگای ئیسرائیل-كورد ده‌ڵێ: له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه رفێندراوه، چونكه دوای دیارنه‌مانی ئافه‌ند ئاژانسَیكگی هه‌واڵی ئێرانی ئاماژه‌ی به ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی مۆساد ده‌دات.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌باره‌ی بێده‌نگبوونیان له ئاست رووداوه‌كه به(باس)ی راگه‌یاند “دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیسرائیل كورده‌وه راگه‌یه‌ندرا كه مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل كورد ون نه‌بووه، به‌ڵكو به كارێكی تایبه‌تی گه‌شتی كردووه، ئێمه وازمان له‌و كه‌یسه هێنا، به‌ڵام ئێسته دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و بێسه‌روشوێنه، ده‌ستمان به گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی خۆمان كردووه”.
لای خۆیه‌وه شێرزاد عومه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای ئیسرائیل كورد له‌باره‌ی ونبوونی مه‌ولود ئافه‌نده‌وه بۆ (باس) گوتی “ئه‌و پێشتر كه سه‌ردانی سلێمانی كرد، پێی گوتین بۆ كارێكی تایبه‌تی خۆی ده‌ڕوات و نه‌یویست هیچ بدركێنێ، ته‌نها گوتی منیش شتی تایبه‌ت به خۆمم هه‌یه و خۆ نابێ ئێوه له هه‌موو شتێك ئاگه‌دار بكه‌مه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی “تا ئێسته به‌ته‌واوی نازانین له كوێیه و چی به‌سه‌ر هاتووه، هه‌ر كاتێك زانیاریی ته‌واومان هه‌بێت رای ده‌گه‌یه‌نین”.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگاكه زانیارییه‌كانی نێو ئه‌و وێبلۆگه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه له‌باره‌ی رفاندنی مه‌ولود ئافه‌نده‌وه زانیاری بڵاو كردووه‌ته‌وه و گوتی ئه‌وه كوردێكی رۆژهه‌ڵاته له سوێد ده‌ژی له خۆیه‌وه ئه‌و وێبلۆگه‌ی دروست كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌زگاكه‌وه نییه.
به‌ڵام له وێبلۆگی http://israelkurd.blogspot.se دا ئاماژه به‌وه دراوه كه دواین زانیاری له‌سه‌ر مه‌ولود ئافه‌ند ئه‌وه‌یه ئه‌و هێشتا له شاری سلێمانی له‌نێو ماڵێكدا ده‌ستبه‌سه‌ره. هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه كه ده‌زگاكانی سه‌ر به ئیتڵاعاتی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌سه‌ر رووداوی رفاندنی مه‌ولود ئافه‌ند هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كه‌نه‌وه. هه‌ر له‌و وێبلۆگه‌دا باس له‌وه كراوه گوایه رۆژی هه‌ینیی رابردوو حكوومه‌تی ئێران 360 سیخوڕی تری به‌ئاگه‌داری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
رویا تلوعی نووسه‌ر و چالاكوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه ئێسته له واشنتون نیشته‌جێیه له‌سه‌ر دیواری خۆی له فه‌یسبووك نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر بێده‌نگبوونی شه‌قامی كوردی نیشان داوه له به‌رامبه‌ر بێسه‌روشوێنبوونی ئافه‌ند و ده‌ڵێ “بێ سه‌روشوێنبوونی مه‌ولود ئافه‌ندی رۆژنامه‌وان و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد به‌راستی جێگای نیگه‌رانیه”.
هه‌ر له‌و نووسینه‌یدا تلوعی ئاماژه‌ی به لێدوانێكی وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران داوه، كه گوتوویه‌تی “ئیسرائیل له خاكی وڵاتێكی دراوسێ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و كه‌سانێك له شوێنی دیكه قۆڵبه‌ست كراون” به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی تلوعی ئه‌و هه‌واڵه پێوه‌ندیی به بێ سه‌روشوێنی مه‌ولوده‌وه هه‌یه.
رویا تلوعی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك چالاكوانێكی سیاسی نه‌یار به ئێران ناوی له واشنتۆن ده‌ركردووه ده‌ڵێ “كوردینه چی بكه‌ین؟ نابێت بێ ده‌نگ بین. ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت مه‌ولود قوربانی كات ده‌بێت له به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستین”.
هه‌ر له‌باره‌ی بێده‌نگبوونی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، كاروان محه‌مه‌د سابیر رۆژنامه‌نووسێكی هه‌ولێری نزیك له پارتی له پۆستێكی فه‌یسبووكدا نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاراسته‌ی مه‌ریوانی وریا قانیع، رێبین هه‌ردی، ئاسۆس هه‌ردی، ئه‌حمه‌د میره، فاروق ره‌فیق كردووه، تیایدا ده‌ڵێ “ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه مه‌ولود ئافه‌ند رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد، له سلێمانی رفێندراوه و تاكو ئێسته‌ش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه نییه! ئه‌وه خێره ئێوه له‌و ماوه‌دا بێده‌نگن؟ ئایا چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌و بێده‌نگیه‌تاندایه؟ ئه‌گه‌ر مه‌ولود له هه‌ولێر رفێندرابایه ئێسته چیتان ده‌كرد؟!…. ده‌فه‌رموون دوو كه‌مپین بكه‌ن و وتاریش بنووسن بۆ مه‌ولود و بڵێن ناوچه‌ی سه‌وز بووه‌ته ناوچه‌ی مه‌رگ بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات!”.
مه‌ولود ئافه‌ند له پرۆفایلی فه‌یس بووكه‌كه‌یدا له خانه‌ی لایه‌نگری سیاسی نووسیویه‌تی “دۆستایه‌تیی كورد و ئیسرائیل”. ئه‌و له‌دایكبووی 1983ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و گۆڤاره‌كه‌ی به‌ناوی ئیسرائیل كورد به‌ڕێوه ده‌برد و له راپۆرته‌كانیدا ئۆپۆزسیۆنبوونی ئێران ره‌نگی ده‌دایه‌وه. هه‌روه‌ها گۆڤاری ئیسرائیل كورد له پێناسی خۆیدا ئه‌وها خۆی ناساندووه كه له ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی كورد و ئیسرائیل كار ده‌كات. پێیوایه كورد و ئیسرائیل خاڵی هاوبه‌شیان زۆره. ده‌زگای ئیسرائیل-كورد له سه‌ره‌تاكانی 2009 له‌لایه‌ن داوود باغستانی دامه‌زرا.
به‌م دواییه مه‌ولود ئافه‌ند له دیمانه‌یه‌كدا كه له‌گه‌ڵ خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان سازی كردبوو، له سه‌ردێره‌كه‌یدا نووسیبووی “ئێران به‌ئاشكرا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل”.
مه‌ولود ئافه‌ند كه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ئاسۆ، گۆڤاری هه‌ڵبوون، بارزان و گۆڤاری سڤیل كاری كردووه، له رۆژی ٨/٦/٢٠١٢وه به‌سه‌ردانێكی تایبه‌ت چووه‌ته سلێمانی و له‌و رۆژه‌وه تا ئێسته بێ سه‌روشوێنه، وێبلۆگی گۆڤاری كورد-ئیسرائیل دووپاتی ده‌كاته‌وه وای بۆ ده‌چن كه ئیتڵاعاتی ئێران رفاندوویه‌تی، چونكه دوابه‌دوای ٣ رۆژ له ونبوونی مه‌ولود ئافه‌ند، ئیتڵاعاتی ئێران له رێگه‌ی فارس نیوزه‌وه رای گه‌یاند كه چه‌ند ئه‌فسه‌ر و سیخوڕێكی مۆسادی ئیسرائیلی ده‌ستگیر كردووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس هاوار بازیـان كه هاوڕێیه‌كی نزیكی مه‌ولوده، له وتارێكدا نووسیویه‌تی “یه‌كێ له هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی دیارنه‌مانی مه‌ولود بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بووه، كه بڵاوكراوه‌یه‌ك بوو كێشه‌یزۆری سیاسی خسته نێوان هه‌رێم و ئێران، به شێوه‌یه‌ك كه له چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا ئاشكرا بوو كۆماری ئیسلامی به رژدی داوای له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو رێگه له ده‌رچوونی ئه‌و گۆڤاره بگرن. جگه له‌وه‌ی كۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر چه‌ندان جار تانه‌ی له‌و بڵاوكراوه‌یه و هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت دابوو و چه‌ندان تۆمه‌تی خستبووه پاڵ هه‌ردوولا”.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێ “چه‌ند رۆژ پێش رووداوه‌كه، كه‌سێك به‌ناوی (ف) له نووسینگه‌یه‌كی فڕۆكه‌وانی له سلێمانی به‌ناوی (د) پێوه‌ندی به مه‌ولووده‌وه ده‌كا و به زمانی فارسی قسه‌ی كردووه، ئه‌و كه‌سه پێشتر تێبینیی ئه‌منیه‌تی له‌سه‌ر بووه و له‌لایه‌ن حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه به كه‌سێكی نادروستی ئه‌منی ناسراوه، به‌ڵام دیاره به‌دوای مه‌ولود بووه و له داوی كه‌وتووه”.
ساڵی رابردوو له ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نووسینگه‌ی ده‌زگای ئیسرائیل-كورد كرایه‌وه، له پرۆفایلی مه‌ولود ئافه‌ند ئاماژه به‌وه دراوه كه ئۆفیسه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی نیشتمانی كورده جووه‌كانی ئیسرائیل پێشوازییه‌كی زۆری لێ كراوه و له كاتی كردنه‌وه‌شیدا یوودا بن یووسف سه‌رۆكی رۆحانی جووله‌كه كورده‌كان ئاماده بووه. یه‌كێ له پرۆژه‌كانی نووسینگه‌ی ده‌زگای ئیسرائیل-كورد له داهاتووشدا چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری ئیسرائیل-كورده به زمانی عیبری له ئیسرائیل. هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورده جووه‌كان بۆ سه‌ردانی كوردستان و سازدانی كۆنسێرت له هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی تری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كورده جووه‌كانی كوردستان له ئۆرشه‌لیم له بواری كولتوور و زمانی كوردی و كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ فێربوونی زمانی كوردی.