نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی ئەمریکا دەکات و رەزامەندیش دەردەبڕێت بە راگرتنی شەڕ و گرژی بە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ڕۆژی هەینی 20/10/2017 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی بە ناوی حكومەتی ئەمەریكاوه لەبارەی بارودۆخی ناوچە كێشەلەسەرەكان و گرژی و پێكدادانەكانی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی لە پردێ بڵاو كردووەتەوە و تیایدا بەمەبەستی ڕاگرتنی گرژییەكان، كە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقیدا ڕووی داوە، هانی هەردوولا دەدات بكەونە گفتوگۆ.
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ناوەڕۆكی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەكات، هەروەها پێشوازی لە دەستبەجێ ڕاگرتنی گرژی و پێكدادانەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان دەكات و ڕەزامەندیشە كە ڕاگرتنی شەڕ و گرژی بە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان ئەنجام بدرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان پێشوازی لە دەستپێكردنی دانوساندن لەگەڵ بەغدا دەكات بە زووترین كات و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی و بەبێ هیچ پێشمەرجێك.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان
20/10/2017