نوچەنێت
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك – پردێ، لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی پردێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئه‌مرۆ سه‌رله‌به‌یانی هێزه‌كانی حەشدی شەعبی به چه‌ك و تۆپ و تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی هێرشێكی گه‌وره‌و به‌ربلاویان هێنایه سه‌ر هێزه‌كانمان له پردێ و به‌ره‌و جاده‌ی سه‌ره‌كی پردێ-هه‌ولێر.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان لێیان هاتنه ده‌ست و به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه بۆ به‌رگری كردن له كوردستان و گه‌له سه‌ربه‌رزه‌كه‌ما‌ن و له شه‌رێكی سه‌خت و پاله‌وانانه‌دا هه‌موو هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دوژمنی داگیركه‌ر به حەشدی نا شەعبی و هاوكاره‌كانیانه‌وه له پاسدار و كه‌سانی خۆفرۆش تێك و پێك شكێنران و پاش گورزێكی كوشنده پاشه‌كشه‌یان پێكرا و ده‌ست خۆشی له هه‌موو برا پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانده‌كان ده‌كه‌ین، له هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌ی هه‌شتا و فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و هێزه‌كانی دژه تیرۆر و هێزی تایبه‌تی یه‌ك و ئاسایش، كه له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه، دوو ده‌بابه، كه یه‌كێكیان ئه‌برامزی ئه‌مریكی بوو له گه‌ڵ یه‌ك مدره‌عه و زیاتر له 12 هه‌مه‌ڕ و ئالیات تێكشكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆر كووژراو و برینداریان به‌دوای خۆیان دا راكێشا، كه به پێی هه‌واڵه‌كان زیاتر له سه‌د و په‌نجا چه‌كدار ده‌بن، كه زۆربه‌یان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك، ئه‌م داستانه پیرۆزه به خوێنی ئاڵی شه‌ش شه‌هیدی نه‌مر و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی بریندار ره‌نگین كرا.
ئێمه له كاتێكدا پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و سوپاسی بێ پایانمان به هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ئه‌م داستانه ده‌گه‌یه‌نین، چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك یه‌كه‌كان، كه جگه له قاره‌مانیه‌تی هیچ تاقسیرێكیان نه‌بوو و ئیسپاتیان كرد، كه ئه‌م هێزه داگیركه‌ره، ده‌شكێندرێت و ریسوا ده‌بێت. سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان داده‌نوێنین هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكیان و ته‌مه‌نای چاكبوونه‌وه به زووترین كات بۆ برینداره قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین.
هه‌ر بژی پێشمه‌رگه
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك – پردێ
٢٠|١٠|٢٠١٧