رۆیتەرز: نەتانیاهۆ لە نێو سەرکردەکانی جیهان لۆبی بۆ کورد دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەبەرامبەر گوشار و هێرشەکانی سوپای عێراق لە دژی کورد، لە نێو سەرکردەکانی جیهان لۆبی بۆ کورد دەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەر زاری بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەدژی هێرشەکانی سوپای عێراق بەرامبەر بە کورد، لۆبی بۆ پرسی کورد لە نێو سەرکردەکانی جیهان دەکات.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلیانە، ناتەنیاهو بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە بۆ هەمان مەبەست ئەم هەفتەیە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، پرسی پشتیوانیکردن لە کورد لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێبکات.

هاوکات ئیسرائیل کاتز، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل، رۆژی هەینی بە رادیۆی تەلئەڤیڤی راگەیاندووە، کار لەسەر ئەوە دەکەن، کە هێرشەکانی سەر کورد رابگرن، چونکە کورد پشتیوانی رۆژئاوان و شایەنی ئەو پشتیوانییەن.

کارتز راشیگەیاندووە، ئێستا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردن لە کورد لەگەڵ ئەمریکا، رووسیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە پەیوەندیدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com