نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (20-10-2017)، سەرلەبەیانی حەشدی شەعبی بە چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگەش بەتوندی وەڵامی داونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو هەمەری حەشدی شەعبی لەلایەن پێشمەرگەوە کراونەتە ئامانج و تێکشکاون.
فەرماندەیەی پێشمەرگە بە (رووداو)ی راگەیاندووە “هێزەکانی حەشدی شەعبی بە تانک، میلان و ئەو چەکانەی ئەمریکا بە سوپای عێراقی داوە، هێرشیانکردووەتە سەر پێشمەرگە”.