نوچە.نێت
دوای ئەوەی هەردوو ئەستێرەی جیهانی براد بیت، ئەنجلینا جولی جیابونەوە ، براد بەڵێنی دابوو کە ئیتر دوای ئەنجلینا هیچ ئافرەتێکی تر نەبۆ ژیانکردن ، نە بۆخۆشەویستی نەیەتە ژیانیەوە، بەڵام براد بەڵێنەکەی نەبردە سەر.
بە پێی ماڵپەری” هوليوود لايف” براد بیت، تەمەن 53ساڵ، لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ ئەستێرەی بریتانی ئیلا بورنیل،تەمەن 21ساڵ، براد پێی وایە هاوشێوەی ئەنجلینا جولیە بەمناڵی زۆریش بەو پەیوەندیە دڵخۆشە.
لەلایەیەکی تر، سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجلینا جولی رایگەیاند کە ” جولی بەم پەیوەندیە هەستی بە بێزاری و تورەیی کردوە کە براد بە هاوشێوەی ئەو لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە.
سەرچاوەکە دەشڵێت” جولی دڵخۆش نیە بەوەی کە پێی وایە جیاوازی تەمەن لە نێوان براد و ئیلا زۆر زۆرە و ئەوەشی خستوەتە روو “کە ماکدوسی کوری بە 15ساڵ جیاوازی هەیە لەگەڵ ئیلا، هەربۆیە جولی نیگەرانە”.
شایەنی باسە، ئیلا، ساڵی2014 وەک ئەستێرەیەک رۆڵی سەرەکی بینوە لە فیلمی” ماليفيسنت”.