لە خۆپێشاندانەکانی خانەقین هاوڵاتییەک شەهید کرا

0

نوچەنێت

لە دژی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان، لە خانەقین خۆپیشاندانە و بەهۆی دروستبوونی تووندوتیژی و دەستڕێژی حەشدی شەعبیش هاونیشتمانییەک بە ناوی محەممەد نووری شەهیدبوو و 24 ی دیکەش بریندار بوون. 

ئەم رووداوە لەکاتێکدایە، کە لەدوای پاشەکشێی پێشمەرگە و دوای کۆنترۆڵکردنی قەزاکە لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە، رۆژی چوارشەممە 18-10-2017 وێڕای داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە و دامو دەزگاکان، لە نێوەڕاستی قەزاکەش ئاڵای کوردستان سووتێندراو و سووکایەتی زۆریش بە خەڵکەکە و پیرۆزییەکانی کورد کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهەمانشێوەی شەوی رابردوو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-10-2017، هاونیشتمانیان لە دژی رەفتارەکانی حەشدی شەعبی و سووتاندنی ئاڵای کوردستان، رژاونەتە شەقامەکان، پێکدادان و تووندوتیژیش لەنێوان هاونیشتمانیانی مەدەنی و حەشدی شەعبی دروستبووە و قوربانی هەیە.

لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانیش هاونیشتمانییەکە گوتی، گەنجێک بە گوللە شەهیدبووە، زیاتر لە 24 هاونیشتمانی دیکەش بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com