نوچەنێت
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لەبارەی رەوشی نائارامی خورمارتوو و کەرکوک پشتڕاستدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە قەزای خورماتوو 150 خانوو تاڵانکراون و 11 خانووش تەقێندراونەتەوە.
یونامی ئاماژە بەوەدەدات، کە لە کەرکوک هێرش دژی نوسینگەی پارتە تورکمانییەکان ئەنجامدراوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە تووندوتیژییەکان، وێرانکردنی ماڵان، ئاوارەکردنی زۆرەملێیانەی خەڵکی مەدەنی و سووتاندنی بارەگای پارتە سیاسییەکان دەردەبڕێ و بەتووندی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک کە پێش لەم تووندوتیژیانە بگرێت و خەڵکی مەدەنی بپارێزێت. داواش دەکات تاوانبارانی تووندوتیژییەکان و تۆقاندن و ئاوارەکردنی زۆرەملێیانەی مەدەنی پەلکێشی یاسا بکرێن.